هەولێر

کرێکارانی کانەبەردێک لە پارێزگای مینای میسڕ



گرتەی ئەمڕۆ

وێنەی کرێکارانی کانەبەردێک لە پارێزگای مینای میسڕ لەکاتی شکاندن و داتاشینی خشتی شپی لە کانەکەدا بێ ئەوەی گوێ بدەنە ئەوەی کارەکەیان چەندە ژیانیان دەخاتە مەترسیەوە کە هەندێک جار ڕووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.

کرێکارەکان لەو کانەدا بە کەرەستەی زۆر سادە و سەرەتایی بەردەکان دەبڕن و هەڵیاندەکۆڵن، لە بەرامبەر بڕێک پارەی زۆر کەم کە لە 100 جونیەی میسڕی ( 6 دۆلاری ئەمریکی) تێناپەڕێت.

لەمیانەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا حکومەتی میسڕ چەند کانەبەردێکی بێ مۆڵەتی داخست بە مەبەستی پاراستنی سامانی وڵاتەکەی،
بڕیارەکەی حکومەتی میسڕ کاریگەری لەسەر بژێوی چەندین کرێکار دادەنێت کە لەو کانانەدا کاردەکەن.
وێنەکان|afp