هەولێر

چیای ئەزمەڕ سەوز دەکرێت

نیشتمان-ناوەندی ھەواڵ

ئەمرۆ پێنجشەممە ، بەئامادەبوونی پارێزگار و لایەنەپەیوەندیدارەکانی بواری ژینگە و کشتوکاڵ و دارستان و پاوان لە دیوانی قائیمقامێتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی هەڵمەتێکی دارچاندنیان لە سەرتاسەری چیای ئەزمەڕ راگەیاند
لەوبارەیەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە پرێسکۆنفرانسێکدا راگەیاند: بەسوپاسەوە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بەرپرسیارێتی سەوزکردنی چیای ئەزمەڕ و گۆیژەی لەئەستۆ گرتووە بۆ ماوەی ۲ ساڵ چاودێری دەکات و بەشێوازێکی نوێ دادەنرێت بۆ ئەوەی لە وەرزی هاوین تووشی روداوی ئاگرکەوتنەوە دروست نەبێت

وتیشی ، پرۆژەکە ملیۆنێک دۆلاری بۆ دابینکراوە هەتاکو بتوانرێت ئاگرکوژێنەوەی جێگیر و ئاگر بڕ و نەمامی گونجاو لەوشوێنانە دابنرێت کە بۆشایی سەوزایی هەیە و هەوڵ دەدرێت لەجێگای ئەو دارانەی سوتاوە و نەماون نەمامێکی تری لەجێگا دابنرێت لە هەرشوێنێکی پارێزگای سلێمانی بێت