هەولێر

سەرۆکی پێشووی پاکستان پاش سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەریدا تۆمەتەکانی ڕەتکردەوە

نیشتمان-ناوەندی هەواڵ- پاكستان

پاشئەوەی ڕۆژانی ڕابردوو دادگای ڕووبەڕووبوونەوەى تیروریزم لە پاكستان سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر په‌روێز موشه‌ره‌ف سه‌رۆكی پێشووی وڵاتەکەی ساپاند، بە تۆمه‌تی كوشتنی “غازی عه‌بدولره‌شید” سه‌ركرده‌ی ئاینیی وڵاته‌کەی له‌ ساڵی 2007 و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی دادگای باڵای پاكستان له‌ ساڵی 2001ی. چەند ڕۆژێک پاش بڵاوکردنەەى ئەو بڕیارەى دادگای پاکستان بەپێی هەواڵێکی پێگەی (تایمز) پەرویز موشەڕەف سەرۆکى پێشووى ئەو وڵاتە کە لە ئێستادا لەدوبەى لە نەخۆشخانەدا خەوێنراوە، ڕایگەیاند: سزاى دیوانى دادوەری باڵاى وڵات بۆ لەسێدارەدانى ئەو، بە تاوانى خەیانەتى گەورە، تۆلەکردنەوەیەکى شەخسیانەیە.

هەواڵەکەی تایمز ئاماژەش بەوەشدەکات، ئەو ئەم گوتانەى بە بڵاوکردنەوەى پارچە ڤیدیۆیەک ڕەتکردوەتەوە، لەسەر ئەو تاوانانەى کە بەسەریدا سەپێنراون و ئەوانی بەسیاسى و شەخسیانە زانیوە، چوونکە بەبێ بوونى خۆی لەو دادگایەو پارێزەرى بەرگریکاری دادگایەکەی بەڕێوەچووە.

هەواڵەکە لەزاری موشەڕەفەوە ڕونیشیدەکاتەوە، ئەم بڕیارە لە ئێستادا جێى گومانێکى زۆرە و هەندێک کەس لە پۆستەباڵاکان لە پۆست وپلەو پایەى خۆیان بۆ بەئامانجگرتنی کەسێک و تاوانبارکردنیان سوودی لێ دەبینن. پاش بڵاوکردنەوى بڕیاری دادگا، سوپای وڵاتەکەشی لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانی لە پەرویز موشەڕەف کرد وداوای پەلە نەکردن لە سزاکەی و جێبەجێکردنی عەدالەت لە سزاکەی سەر ئەوێ کرد، کەئاوا هەڵوێستێک دەستخۆشی ئەوی بەدوادا هات.

لە ساڵى ٢٠١٦ەوە قەدەغەکردنی هاتوچۆکردن بۆ دەرەوە لە سەر پەرویز موشەڕەف هەڵگیرا و ئەو بۆ چارەسەرى نەخۆشییەکەی ڕەوانەى دوبەى کرا و لە ئامادەبوونى لە دادگاکان دوور کەوتووەتەوە. پەرویز موشەڕەف، لە ساڵی١٩٩٩ بە لادانى نەواز شەریف لە سەر کورسی دەسەلات ، جڵەوى دەسەلاتى وڵاتى پاکستانی گرتە دەست و پاش ئەوەش لە ئەنجامى ڕاپرسییەکى ساڵى ٢٠٠١دا، بووە سەرۆکى وڵاتەکەى، کە بەهۆی هەرەشەى لایەنە ئوپۆزوسیۆنەکانى ولات لە ئەداى کارو دەسەڵاتەکانى و لیپرسینەوى جددى لەمەڕ کارە جێی گومانەکانى، لە١٨ى مانگى ئۆگۆستى ٢٠٠٨ دەستلەکار کێشانەوەى خۆی لە پەیامێکى ڕاستەوخۆی تەلەفیزیۆنیدا ڕاگەیاند.