هەولێر

خانمانی خۆپیشاندەر له‌ عێراق دیوارەکانی گۆڕەپانی تەحریریان تەنیوە

نیشتمان-ناوەندی هەواڵ عێراق

یاسین نادر

لەماوەی دوو مانگی ڕابردووەوە شەپۆلێکی خۆپیشاندانی دژە حکومەت وڵاتی عێراقی گرتەوە و چین وتوێژە جۆراوجۆرەکان تیایدا ئامادەی خۆپیشاندانەکان بوون، بەڵام بەگشتی عێراق وڵاتێکی نەریتییە، ژنانیش هاوشانی پیاوان دەورێکی سەرەکییان لەم خۆپیشاندانەدا بوو.

ژنان بەگشتی بەهۆی دڵناڕەحەتی وبێتاقەتییان لەدۆخی سەلامەتی کەسوکاری نزیک یا خود هاوسەرانیان لەم خۆپیشاندانانە بەشدارییان کردبوو. بەگشتی لەم خۆپیشاندانانە نزیکەی 400پیاو کوژران و ژنانیش بەشاراوەیی لەم خۆپیشاندانانە بەشدارییان کرد و بەشێک لەم توێژەش بریندار بوون.

ژنان لەعێراق بەزۆری لەلایەن ڕەوتەوحیزبە سیاسییەکانەوە بەپێی پێویست ڕۆڵیان لەبەرچاو ناگیرێت، نەبوونی ئامانج و دەستێوەرنەدانی حیزب و کوتلەکان لەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانە، وایکرد تا ئەوان بەشداری چالاکانەیان لەم هەڵوێستە ناڕەزایانەدا هەبێت. لە عێراق زۆر بەکەمی ڕوویداوە، ژنان و پیاوان شانبەشانی یەکتر لەخۆپیشانانەکانی ئامادەبن، بەڵام ئەمجارەیان ئامانجێکی هاوبەش لەچاکسازی گشتی لە وڵات هەمویانی پێکەوە کۆکردەوە، کە ئەمەش دەسکەوتێکی کۆمەڵایەتی بەرچاو و بێوێنە بوو

. وێنەکانی خوارەوە کۆمەڵێک خانمی بەناوبانگی عێراقی، وێنەکانی ڕێزدانان بەخانمان و هێز وتواناکانی، لەسەردیوار و تابلۆ و لافیتەکان تیادا نەخشێنراوە، کەدەلالەت لە ڕۆڵی بەرچاوی ئەوانی بەدرێژایی مێژوو کردووە.