هەولێر

چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له‌ رۆژی دووه‌می كۆنگره‌ی یه‌كێتی

نیشتمان-ناوه‌ندی هه‌واڵ

باشووری كوردستان

له‌ دووه‌م ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جیاواتر له‌ ڕۆژی یه‌كه‌م زیاتر ته‌بای و ئارامی زاڵبوو به‌سه‌ر كۆنگره‌دا، ئه‌مرۆ له‌ دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی چواره‌مدا چه‌ند ڕێژه‌یه‌ك گرینگ گۆڕانكریان به‌سه‌ردا هات.

یەکێتی گۆڕانکاری لە جوگرافیای ناوچەکان کرد بۆ سەرکردایەتی، لە دووەم ڕۆژی کۆنکرەدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاریدا ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی و کەرکووک کەم بکاتەوە. پەیامنێرمان لە شوێنی گۆنگرەکەوە ڕایگەیاند” ئەمڕۆ لە کاتی جێبەجێکردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاریدا ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبەکەی لە سلێمانی و کەرکوک بۆ ڕێژەیەکی کەمتر لە کۆنگرەی ڕابردوو کەم بکاتەوە. لە کونگرەی سێیەمی یەکێتیدا بڕیاردرا بەوەی لەکۆی ٥۰ ئەندامی سەرکردایەتی ۱۳ کەس بوو واتا ٪۲٥ بەڵام لەپەیڕەوی ناوخۆی کۆنگرەی چواردا بڕیاردرا ڕێژەکە بۆ لە ٪۱٥ کەم بکرێتەوەو ۱۹ لە پشکی سلێمانی دەبنە ئەندامی ئەنجومەنی لە کۆی ۱۲۱ کەس. بە هەمان شێوە لە پشکی کەرکووک پێشتر ۷ ئەندام بوو لە کۆی ٥۰ ئەندام ، بەڵام لە پەیڕەوی ناوخۆی کۆنگرەی چوارەمدا بڕیاردرا بە ۲۹ ئەندام لە کۆی ۱۲۱ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی.

سه‌رتیپ وه‌یس كه‌ریم له‌م باره‌یه‌وه‌ نووسیویه‌تی، له‌ كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتیى نشیتمانى كوردستان، له‌ شوێنى سه‌ركردایه‌تى پێشوو كه‌ ژماره‌یان (55) كه‌س بوو، ئه‌نجومه‌نى گشتیى سه‌ركردایه‌تى دروست ده‌كرێت، ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ (121) كه‌س ده‌بێت. ڕێژه‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى به‌پێى پارێزگاكان دابه‌شكراوه‌، بازنه‌ى سلێمانى ( 35 بۆ 40 ) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى ده‌بێت، كه‌ركوك له‌نێوانى (29 بۆ 30 ) ئه‌ندام، بازنه‌ى هه‌ولێر به‌ قه‌زاى سۆران و كۆیه‌ (23 بۆ 24 ) ئه‌ندام، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ر دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌و موسڵ و شوێنه‌كانى دیكه‌ ده‌كه‌وێت ( تاوه‌كو ئيستا رێككه‌وتن به‌ته‌واوى له‌سه‌ر ئه‌و ژمارانه‌ نه‌كراوه‌و ئه‌مه‌ش به‌پێى ئالیه‌ت ده‌بێت). له‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى سه‌رۆكێكى ده‌بێت له‌گه‌ڵ جێگرێك ئه‌و سه‌رۆكه‌ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى راپه‌راندن ( مه‌كته‌بى سیاسى كۆن) ده‌بێت. ئه‌ندامانى كۆنگره‌ جگه‌ له‌ده‌نگدان به‌ ئه‌ندامانى سنوورى خۆیان، له‌سه‌ریان فه‌رزكراوه‌ ده‌نگ به‌ ئه‌ندامانى سنووره‌كانى دیكه‌ش بده‌ن . كۆنگره‌ى ئه‌مجاره‌ى یه‌كێتیى، كه‌ له‌ هه‌زار ئه‌ندام پیكدێت ( 121) كه‌س هه‌ڵده‌بژێردرێن، چواركه‌سیش له‌و (121) كه‌سه‌ به‌شێوه‌ى ته‌سكیه‌ ده‌بنه‌ ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى ئه‌وانیش بریتین له‌ ( به‌رهه‌م ساڵح، رێواز فایه‌ق، قوباد تاڵه‌بانى، شێخ جه‌عفه‌ر)، به‌و پێیه‌ى ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تى یه‌كێتى ده‌كه‌ن له‌ هه‌ر چوار پۆسته‌ باڵاكه‌ى هه‌رێم و به‌غدا. به‌هۆى ترس له‌ ئه‌ندامانى كۆنگره‌، به‌رهه‌م ساڵح داواى كردبوو نه‌چێته‌ ناو هه‌ڵبژاردن، داواى كردووه‌ به‌ ته‌سكیه‌ یه‌كێك بێت له‌و ( 121) كه‌سه‌ ، باڵه‌كانى دیكه‌ش بۆئه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌بێته‌ عه‌یبه‌ به‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح و بابه‌ته‌كه‌ په‌رده‌پۆش بكه‌ن، سێ كه‌سى دیكه‌یان بۆ زیادكردووه‌، كه‌ ئه‌وانیش هه‌رسێكیان ترسیان هه‌بوو له‌وه‌ى ده‌ربچن، یان ده‌نگى كه‌م بهێنن، به‌تایبه‌ت شێخ جه‌عفه‌ر و رێواز فایه‌ق. چوونى به‌رهه‌م ساڵح به‌بێ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌و (121) ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى، كه‌ دواتر ئه‌وان سكرتێرو جێگر و ئۆڕگانه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن