هەولێر

مەڕێک بە ١٣٤ هەزار دۆلار فرۆشرا

نیشتمان-ناوەندی هەواڵ

جۆراوجۆر

لە زیادکردنێکدا لە وڵاتی کوەیت مەڕێک بە ٦٠ هەزار دیناری کوەیتی (١٣٤ هەزار دۆلار) ی ئەمریکی فرۆشرا.

مەڕەکە رەنگی سپیە و کێشی گەورەترە لە مەڕی ئاسایی، لە زیادکردنێکدا بەردەوام لەبەردەم کڕیارەکاندا لە نرخەکەی بەرزدەکردەوە تا ئەوکاتەی گەیاندیە ٥٠٠ هەزار ڕیاڵی سعودی (١٣٤ هەزار دۆلار) ی ئەمریکی.

جێی ئاماژەیە کوەیت لەو وڵاتانەیە کە گرانترین حوشتری هەیە بە ناوی “حوشتری عەرنون” و ناوی چووەتە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان.

حوشتری عەرنون بە ١٦ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دیناری کوەیتی فرۆشرا.