هەولێر

ئێران.. ١٠٦کەس بەهۆی نەخۆشی ئەنفڵۆنزاوە گیانیان لە دەستداوە

نیشتمانناوەندی ھەواڵئئران

یاسین نادر

یاریدەری وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە هەفتەى ڕابردوودا نزیکەى ٢٥کەس بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزاوە گیانیان لەدەستداوە وبەمشێوەیە لە سەرەتاى مانگى پاییزەوە هەتاکوو ئێستا کۆی گیانلەدەستداوانى ئەم ڤایرۆسە گەیشتووەتە نزیکەى ٨٦ کەس.

عەلیڕەزا ڕەییسی یاریدەرى وەزیری تەندروستى ئێران لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئیرنای ئێرانی ڕایگەیاندووە:،

لەکۆتا مانگى پاییز و لەماوەى ١٠ڕۆژدا نزیکەی٨٣٣٣کەس بەهۆی دوچاربوونیان بە نەخۆشیی جۆرەکانی ئەنفڵۆنزاوە سەردانى بنکەوناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە، کە نیوەى ئەم نەخۆشانە بەهۆی توندى لەڕادەى نەخۆشییەکە دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانەدا ماونەتەوە وهەندێکیش لەوان بە چارەسەرى سووک توانراوە چارەسەر بکرێن.

یاریدەرى وەزیری تەندروستى ئێران ئاماژەى بەوەشدا،  بەداخەوە لە ماوەى هەفتەکانى ڕابردوودا نزیکەى ٢٥کەس بەهۆی ئەنفڵۆنزابەربڵاوەکەوە کەH1N1 گیانیان لەدەستداوە، کە بەشێکى زۆری ئەوان نەخۆشی پێشوەختەى تریان هەبووە و بەرگریی جەستەیان لاواز بووە.

ئەم بەرپرسەى تەندروستى ئێران ڕاشیدەگەیەنێت، لە ئێستادا نەخۆشییەکە و ژمارەى توشبوانى بەرە کەمبوونەوە دەڕوات و داواى لەهاوڵاتیانى وڵاتەکەشی کرد، ڕەچاوى هەندێک ڕێنمایی تەندروست وەکوو دەست شۆردن لە کاتى پێویستدا بکەن و لە ئەگەرى تووشبون بەنەخۆشییەکەش، پشووى پێویست، خواردنى شلەمەنى زۆر و دوورکەتنەوە لە شوێنى گشتى و لە تێکەڵبوون لەگەڵ خەڵکى دوور بکەونەوە.

لەگەڵ ئەم گوتانەى یاریدەرى وەزیری تەندروستى ئێران سەبارەت بە ئامارەکانى نەخۆشییەکە، سەرۆکى ئیدارەى چاودێری لە نەخۆشییەگوازراوەکانى وەزارەتى تەندروستى ئێرانحوسێنى عیرفانیانیش ڕایگەیاندووە، ئامارى مردووان بەهۆی ئەنفڵۆنزاوە لە سەرەتاى پاییزەوەتا ئێستاکە نزیکەى ١٠٦کەسەو ٣٣٥٤کەس بەهۆی گومانى لە نەخۆشییەکە لە نەخۆشخانەدا خەوێنراون، کە دەرکەوتووە  بەس ٨٢کەس لەوانتووشی نەخۆشیی ئەنفڵۆنزا بوون، کە بەگووتەى ئەو بەشێک لەوان بەهۆی ئیهمالکردنى نەخۆشییەکەیان و خۆدەرمانکردن و درەنگ هاتن بۆنەخۆشخانە ئالۆزى نەخۆشییەکەى لە جەستەى ئەوانی بەدوادا هاتووە.

وتیشی، ئەمساڵ بڵاوبوونەوە نەخۆشییەکە دوور لە چاوەڕوانى ئەوان بووە، کە ئاوا قوربانى زۆری لێبکەوێتەوە و لە ئێستاشدا بەپێىڤاکسینەکردنى خەڵک نەخۆشییەکە وەختە مەهار دەکرێت.

هەر سەبارەت بەم نەخۆشییەو جۆری ئەنفڵۆنزا بەربڵاوەکە سەرۆکى ناوەندى زانیاری گەیاندنى وەزارەتى تەندروستى ئێرانکیانوشجیهانپورڕایگەیاند، گرنگترین ڤایرۆسی ئەنفڵۆنزا کە هۆکارى نەخۆشیی و مردنى تووشبوان بووە لە جۆری خراپیH1N1, و جۆری کەممەترسیدارتر ئەویش واتەH3N2 بووە.

ڕونیشیکردەوە، بەگشتى ئێش وژان لە ماسولکەو جەستە بەگشتى، تاو، بێحاڵی، وڕشانەوە لە کەسانى تووشبوو بە ئەنفڵۆنزا بینراوە.

بەپێی دواین زانیاریەکانی نیشتمان زیاتر لە ٣ کەس لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و شاری شنۆی ئێران بەم ڤایرۆسە مردوون

بەپێى سەرچاوە هەواڵییەکانى ناوخۆی وڵاتى ئێرانیش، قەیران و ئابڵۆقە و دۆخى ئابوورى و ئیدارەدانى ناتەندروست وشاردنەوەىبڵاوبوونەوەى نەخۆشییەکە و گرنگتر لە هەمووى نەبوونى دەرمانى چارەسەری پێویست بە هۆکارى مەهار نەکردنى ئەم نەخۆشییە لە وڵاتدەزانرێت.