هەولێر

بەرهەم ساڵح دەست لەکار دەکێشێتەوە

نیشتمان-ناوەندی هەواڵ-عێراق

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند، د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ دژایەتیکردنی بۆ ناساندنی ئەسعەد ئەلعیدانی وەک کاندی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، نامەی دەستلکارکێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمان کردووە.

ماڵپەڕێ فەرمی سەرۆکایەتی عێراق لەمبارەوە ڕایگەیاندووە، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ ڕاگەیاندنی وازهێنانی لە پۆستەکەی داوای لەپەرلەمان کردووە کە لەمبارەوە بریاری خۆیان بدەن.

پاش ناساندنی ئەلعیدانی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن هاوپەیمانی بینا کە گەورەترین هاوپەیمانی کوتلەکانی نێو پەرلەمانی عێراقە، بەرهەم ساڵح هەڕەشەی ئەوەی کردبوو، کە لە پۆستەکەی واز دێنت، بەڵام ئەم هاوپەیمانییە هەر لەسەر کاندیدکردنی ئەلعیدنی پارێزگاری بەسڕە جەختی کردەوە.

لە دەقی نامەکەی دکتۆر بەرهەم کە پێشکەشی پەرلەمانی عێراقی کردووە، هاتووە، بەو پێیەی کە جەختم لەسەر ڕێگریکردن لە کوشت وکوشتارەکان لەعێراقدا هەیە، ناتوانم ئەلعیدانی وەک سەرۆک وەزیران ڕابگەیەنم و بەباشی دەزانم دەستلەکار بکێشمەوە تا کاندیدایەک ڕابسپێرم کە خۆپیشاندەران وشەقامی عێراقی ئەویان قبوڵ نییە. 

دەشڵێت، خۆپیشاندان ونارەزایەکان ئەو ئەرکەی خستووەتە سەرشانی ئێمە پێش لە ڕوانگەدانانی بابەتگەلی شەخسی وسیاسی، بەرژەوەندی باڵای نیشتیمانی لەڕوانگەدا دانێین.

سەرۆک کۆماری عێراق جەختیشدەکاتەوە، لەئێستادا بەرژەوەندی وڵات وا دەخوازێت، کە دۆخەکە هێور بکەینەوە و گوێ لەداواکارییەکانی خەڵک بگرین. بەم دەستلەکارکێشانەوەش جەخت لەوە دەکەمەوە، هەنگاوی سیاسی و پەرلەمانی لەعێزاقدا دەبێت بەپێی خواستی خەڵک بێت.

لەبەشێکی تری دەقی نامەی دەستلەکاکێشانەوەی دکتۆر بەرهەم-دا ئەوەشهاتووە، 

“بەپێی ماددەی 67ی یاسای وڵات، سەرۆک کۆمار مولزەم بە پاراستنی یەکپارچەیی عێراقە و بەپێ ماددەی76ی ئەم یاسایەش سەرۆکی دەبێت کاندیدای گەورەترین فڕاکسیۆنی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕابسپێرێت و مافی دژایەتیکردنی نییە.

 بەڵام بەپێی ئەو ناڕەزایی وهەڵوێستە نەرێنییانەی کەلەبارەی ئەلعیدانییەوە هەیەو ئەگەرەکانی قوڵتربوونی کێشەکان لەئارادایە. ئامادەم واز لە پۆستەکەم بینم، تا ئەوان وەک نوێنەزی خەڵک ئەوەی کە بۆیان شیاو دەزانن، ئەنجامبدەن.