هەولێر

ئێمە بە ئەخلاقی خۆمان و بێ نیشتیمان فرۆشی کوردایەتیمان کرد

نیشتمان-ناوەندی ھەواڵ

ئەمڕۆ شەممە ٢٨/١٢/٢٠١٩ بە دروشمی داهێنان و پێشه‌نگی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆنگره‌ی هه‌شته‌می خۆی سازکرد.

لە سەرەتای دەستپێکردنی کۆنگرەی ھەشتی یەکگرتوو ئەمینداری گشتی ئەو حزبە سەڵاحەدین بەهائەدین لە سەرەتای وتەکانیدا ڕایگەیاند: “ئێمە بە ئەخلاقی خۆمان و بێ نیشتیمان فرۆشی کوردایەتیمان کرد”.

بەھادین وتیشی: ئێمە هاتین “دیندارییەکی دروست بکەین و سیاسیەت بە ئەخلاقی خۆمان دەکەین “.

ڕاشیگەیاند: ” ئێمە هاتین دیندارییەکی دروست بکەین ، ئێمە یەک ئیسلاممان هەیە و پەیامی خودایە بۆ هەموو مرۆڤایەتییە ، ئەگەر پەیامی دروستمان نەبێ، بەناوی دینەوە بێدینی ڕوودەدات ” .

کۆنگرەی ھەشتی یەکگرتوو ئەمڕۆ دەستی بە کارەکانی کرد ٩٠٠ ئەندامی ھەیە،  بڕیار وایە لە کۆنگرەی ھەشتی یەکگرتوو ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ھەڵببژێرێتەوە و سەڵاحەدین بەهائەدین و ئەبوبەکر کاروانی کاندیدن بۆ ئەو پۆستە