هەولێر

124 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر لەدایک بوونی سینەما

نیشتمان-ناوه‌ندی هه‌واڵ
كلتوور
124 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر لەدایک بوونی سینەما له‌ جیهان، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٠ سینەما ھێنرایە شاری سلێمانی، بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٠ سینەما ھێنرایە شاری  سلێمانی ، کە ئەوکات سینەماکە بە پیل ئیشی دەکردو لە سابونکەران لەخانەکەی شێخ ئەحمەددا بەشەو خەڵکی دەھاتنە تەماشای.

بەڵام دواتر بۆیەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٢ سینەمای صلاح الدین لەسلێمانی لەلایەن ھەردوو برا (ڕەمزی قەزاز و عومەر قەزازەوە لەتەنیشت سینەما سیروانی ئێستا دامەزراو کرایەوە، یەکەم فیلمیش کەپێشکەشیانکرد فیلمێکی ئەمریکی بوو بەناوی “گەڕانەوەی فرانک جیمس”.

دواتر سینەمای گۆیژە لەساڵی١٩٤٩دروستکراو لەساڵی ١٩٥٠کرایەوە و پاشانیش سینەمای ڕەشید و سیروان و دڵشاد دروستکران .

ئێستا لە سلێمانی هیچ کام لەو سینەمایانە نەماون، لە دوای ڕاپەڕینەوە تەنها سێ سینەما لە شاری سلێمانیدا هەبووە، کە ئەوانیش سینەما سیروان، دڵشاد و ڕەشید، بوون، بەڵام ئێستا لەگەڵ ئەوەی دوان لەو سینەمایانە کە دڵشاد و ڕەشیدن، ڕووخێنراون، تەنها سینەمای سیروان ماوە، بەڵام ئەویش نمایشی فیلمی تێدا ناکرێت.