هەولێر

کاندیدێکی سەرکردایەتی یەکێتی”من سەرکردایەتی متمانە وەرگرتووی یەکێتیم”

نیشتمان-ناوەندی ھەواڵ

باشووری کوردستان

کاندیدی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ڕایگەیاند: “من سەرکردایەتی متمانە وەرگرتووی یەکێتیم و دەنگی راستەقینەی دەرچوونم بەدەستهێناوە”

سالار مەحمود ئەندامێکی کۆنگرەی چواری یەکێتی و کاندیدی سەرکردایەتی کۆنگرەی چواری ئەو حزبە لە بازنەی گەرمیان لە ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی و نامەیەکی بۆ دیجێتاڵ میدیای نیشتمان ناردووە ڕایگەیاندووە: دوای ئەوەی ٣٣٣ دەنگی ئەندامانی کۆنگرەم بە دەست ھێناوە، بەڵام ناوم لە ناو لیستی سەرکردایەتی حزبەکەم لە دەڤەری گەرمیان نییە بۆ سەرکردایەتی

سالار مەحمود وتووشیەتی:دوای سێ رۆژ لە چاوەڕوانی گەیاندنی سکاڵا بەهەموو لایەکی یەکێتی و گرتنەبەری رێکاری حزبی و بێ وڵامیان لەهەموو بارێکدا ئەم رونکردنەوەو سکاڵایە دەخەمەوە بەردەستی هەمووان بەهیوای بەدەنگەوە هاتن.

ڕاشیگەیاندووە:ھەڤاڵی حزبەکەم بە سەد دەنگ لە دوای منەوە بووە، بەڵام ناوبرا و دەرچووە و منیش سەرنەکەوتووم بۆ سەرکردایەتی

کۆنگرەی چواری یەکێتی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو و تێیدا ھەندێک گۆڕانکاری کرا لەو حزبدا و ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی ئەو حزبە لە ٥٥ ئەندامەوە زیاد کرا بۆ ١٢١ ئەندام

جگە لە سالار مەحمود چەندیدن کاندیدی تریش نارازاین لە ئەنجامەکانی کۆتای کۆنگرە و پێیان وایە غەدرینا لێکراوە و بوونە قوربانی ململانێکانی باڵەکانی یەکێتی

دەقی نامەکەی سالار مەحمود

من سەرکردایەتی متمانە وەرگرتووی یەکێتیم
دەنگی راستەقینەی دەرچوونم بەدەستهێناوە
” بۆ رای گشتی کوردستان”
دوای سێ رۆژ لە چاوەڕوانی گەیاندنی سکاڵا بەهەموو لایەکی یەکێتی و گرتنەبەری رێکاری حزبی و بێ وڵامیان لەهەموو بارێکدا ئەم رونکردنەوەو سکاڵایە دەخەمەوە بەردەستی هەمووان بەهیوای بەدەنگەوە هاتن..
لە کۆنگرەی چوارەمی نوێبونەوەی یەکێتیدا، متمانەی (۳۳۳) ئەندامی کۆنگرەم هێناوە. بەشاهیدی ئەو هەڤاڵانەی چاودێری پرۆسەکەیان دەکرد دەزانن دەنگی شایستەو براوەم هێناوەو دەرچووم لەم رووەوە سوپاسی متمانەی هەموو ئەندامانی کۆنگرە دەکەم کە خواستیان خوێنی نوێ یە.
بەڵام لێرەو لەوێ لەبازنەی گەرمیان ناوی
ئێستا دەرچوەکان رادەگەیەنرێ و ئیحتیاتی یەکەمیش نیم..
هیوادارم ویژدانی زیندووی هەموو لایەک مەحەک بێ لەم پرسەدا. راستە سەرکردایەتی و سەرکردەبوون لە چل ساڵی رابردوودا دەریخست بە پلەو پۆست نیە خەسڵەت و ئاکارو کردەوەیە.
پرسیار دەکەم بۆچی تەنیا مەڵبەندی گەرمیان لە ساتی خۆیدا رانەگەیەنرا بۆ چی ئاکامە بەراییە نافەرمیەکە بەخۆمان رانەگەیەنرا کە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان تەواو بوووەک هەموو بازنەو مەڵبەندەکانی تر..
کاندیدەکان خۆمان دەنگی خۆمانمان بینی لەبەردەستمانا جیا دەکرانەوە کاندیدی هەڤاڵم زیاتر لەسەد دەنگ لە دواین وەرەقەی دەنگدانا لە پاش دەنگی منەوە بوە ئێستس دەخرێتە پێش دەنگی من!! بۆ؟
بەپێچەوانەی ئەم متمانەیە غەدر لە نەزاهەتی کۆنگرە دەکرێت. تکایە با بەسبێ غەدر لە یەکێتی و تواناکانی.
لەهەموو کاتێک زیاتر ئەم ساتەوەختە یەکێتی نیشتمانی پێویستی بە نەزاهەت و راستی و گەنج و خوێنی نوێ و بیرو کاری نوێ هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارە قورسەی بەشێک کە بەسەر گەورەیی ئەم حزبەدا هێنایان.
لەهەموو حاڵەتێکدا بە هیوای گەڕانەوەی یەکێتی بۆ سەنگی جاری جاران کە هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان یەکێتی پشتیان بوو یەکێتیش هێزی لەخەڵکەوە وەردەگرت. لە ئێستەو ئایندەشدا پێویستەو دەبێ ئەم هێزە کاریگەرەی کوردستان و عیراق جگە لەوەی بپارێزرێت لە تانەو بارگران نەکرێ بە کەموکوڕی تر. بە جۆش و خرۆشێکی قوڵی خەڵک ویست و خۆنەویستنەوە لەمەیدانەکەدا تێهەڵچێتەوە. دوو ساڵە تانەو تەشەری زۆرم دەرهەق کرا، لەسەر هەڵوێستی نیشتمانی و داکۆکی لە رێبازی خەڵک و رێبازی چاکەی گشتی ئەو ئامانجەی یەکێتی لەپێناویا دامەزراو بەمناڵیەوە لەگەڵیا گەورە بوین.
گەر بە راگەیاندنی ئەم راستیەش هەر بەردەوامی هەبێ ئەوا خەڵکی کوردستان لە وێستگەکانی کارکردنما ئەستۆ پاکی منیان کردوەو لەداهاتوودا هەر جۆرە کاردانەوەیەک هەبێ ناحەقی و گوناحی ترە لەسەر ئەوانی تر..
سەرکەوتووبێ ئاکامی کۆنگرە سەرکەوتوبێ ئەو هەڤاڵانەی متمانەیان بەدەستهێنا.. سەرکەوتووبێ ئیرادەی چاکسازیی لەناو حزبی شەهیدان حزبەکەی سەدان هەزار سەربازە ونانەی هێشتا هەر رێچکە دروستەکەیان بەرنەداوە..
لە رابردوو ئێستا و لە ئایندەش رێگە دروستەکە ئەوەیە کە وەلائم بۆ هیچ تاک و کەسێ نەبوەو نابێ جگە لە کوردو کوردستان و لە رێگەی یەکێتیەوە هەوڵی تەوازوعی خۆم داوەو هەرواش بەردەوام دەبم..
شانازی دەکەم لەهیچ لیستێک و قائیمەی هیچ گروپێکا نەبووم و دەرچووم بەبەرچاوی چەندین کەسەوە دواتر وا خەریکە ئەنجامەکە بەشاراوەیی دەگۆڕدرێ بۆ؟
پێویستە دەنگەکانی گەرمیان بەشەفافی بژمێردرێتەوە
پێویستە ئەم غەدرە قبوڵ نەکرێ.
لەناو ۲۳ کاندیدی بازنەی گەرمیاندا ۳۳۳ دەنگم هێناوە واتە لەسێ دەنگدەری کۆنگرە دەنگێکی بەمن بەخشیوە
دابەشکردنی بەسەر ۲۳ کاندیدا دەزانرێ چۆن و چەند دەکات..
ویژدانی هەموو هەڤاڵەکانم و کاندیدەکانی گەرمیان و چاودێرەکان دەکەمە حەکەم و شاهید کە دەزانن دەرچووم.
سکاڵام داوەتە دادوەرەکان و لیژنەی باڵای کۆنگرەم ئاگادار کردۆتەوە، ئەم سکاڵا نامەیەش بۆ بەردەم سەرکردایەتی و کادرانی یەکێتی نیشتمانیە..
سالار مەحمود
۲٠۱۹/۱۲/۲۸