هەولێر

ئەوەی لە ساڵێکدا حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی ئەنجامیدا

نیشتمان-ناوەندی هەواڵ عیراق-رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

حکومەتی عیراق لە ٢٤ ی ١٠ ی ٢٠١٨ بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی دەستبەکاربوو، دوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی عیراق کە خۆپیشاندەران داوای چاکسازی و هەلی کار و دامەزراندنیان دەکرد دۆخی عیراق بەرەو ئاڵۆزی رۆیشت و سەدان خۆپیشاندەر کوژران و هەزارانی دیکەش بریندار بوون.

عادل عەبدولمەهدی، بەشێوەیەکی فەرمی لە ٢٩ ی ١١ ی ٢٠١٩ دەستی لە پۆستی سەرۆکی حکومەت کێشایەوەو نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمانی عیراق کرد، پەرلەمانیش لە ١ ی ١٢ ی ٢٠١٩ دەستلەکارکێشانەوەی پەسەند کرد. لە ئێستادا تا دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ بۆ عیراق، عەبدولمەهدی سەرۆکایەتی حکومەتی کاربەڕێکەری عیراق دەکات.

بەپێی داتا و ئامارەکان حکومەتی عیراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی لە ماوەی ١٩ مانگ و پێنج رۆژی تەمەنیدا چەندین کاری لە بوارە جیاجیاکانی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری هەلی کاردا ئەنجامداوە. داتای کارەکانی حکومەتی عیراق لە ماوەی یەک ساڵی سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدیدا بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بەڕێژەی 4،5% بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی پاڵاوگەکان بەڕێژەی 5،6% بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی غــاز بەڕێژەی 14،5% بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بەڕێژەی 16% بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گەنم و ئاردو مادە خۆراکیەکانی تر بەڕێژەی 129% بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی هێلکە بەڕێژەی 81% بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گۆشتی مریشک 40% بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گۆشی سوور 12% بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی شیر41% بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی مریشکی هێلکەکەر 100% بەرزبوونەوەی ئاستی دەرکردنی پاسپۆرت 23% بەرزبوونەوەی ئاستی دروستکردنی کارتی نیشتیمانی 26% کەمبوونەوەی ئاستی تاوان بەڕێژەی 42% کەمبوونەوەی شەڕی چەکداری 83% کەمبوونەوەی قەڕەباڵەغی 23% 65 شەقام کرانەوە کە پێشتر داخرابوون 466 ناوچە ودەروازە کرانەوە ۷۰ بازگە لە نێو شارەکان هەڵگیران دابەزینی ئاستی هەژاری 23 % بۆ 19% دابەزینی ئاستی بێ کاری 22% بۆ14%

ژمارەی ئەو سەربازانەی گەڕانەوە سەرکارەکانیان: سوپا ٥٨ هەزار ئەندام پۆلیس ٥۳ هەزار ئەندام دژەتیرۆر ٥ هەزار ئەندام حەشدی شەعبی ۹۹ هەزار ئەندام دامەزراندن: دامەزراندنی ۷٤ هەزار فەرمانبەری نوێ ۲۰۳ هەزار کرێ ڕۆژانە کران بە گرێبەست ٤۲ گرێبەست کران بەهەمیشەیی ٥۰٦هەزارفەرمانبەر مامەڵەی هەژمارکردنی خزمەتی پێشویان بۆکرا دەستپێکردنی کارکردن لە سێ هەزار پڕۆژە وەستاو بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی ناوخۆی 27% .

(داتاکان لە چەندین سەرچاوەوە کۆکراونەتەوە)