هەولێر

حەشدی شەعبی”لەبەرامبەر هێرشەکانی ئەمریکا بێدەنگ نابین”

نیشتمان-ناوەندی ھەواڵ

دوای ئەوەی سەربازگەی کەیوان لە کەرکوک کرایە بۆردومانکرا کە تێدا سەربازەکانی ئەمریکا لەو سەربازگایەن و تێیدا فەرماندەیەکی ھێزەکانی ئەمریکا لە بۆردومانە کوژرا، لە وەڵامی ئەو ھێرشەش سوپاسی ئەمریکا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی حیزبوڵاو حەشدی شەعبی لە ناوچەی مەشاریع لەشاری قائیم-ی پارێزگای ئەنبار بۆردوومانکرد و تئدیا زیاتر لە ١٨ کەس کوژران و  زیاتر لە ٢٠ کەسی تریش برینداربوون، لە ناو کوژراوەکانی  ناوی دوو فەرماندەی حەشدی شەعبی دێت بەناوەکانی ئه‌بو عه‌لی خه‌زعه‌لی و أبو علي مدينة

لە ڕاگەیەندراوێکیش حەشدی شەعبی لە بەرامبەر ھێرشەکانی سویای ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ڕایگەیاندووە:
“لەبەرامبەر هێرشەکانی ئەمریکا بێدەنگ نابین”

دوای ھێرشی سوپای وڵاتەکەشی ئەمریكا سەرجەم هێزەكانی لە عێراق خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و راشیگەیاند:”هێرشی سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار لەلایەن سوپای وڵاتەكەیەوە ئەنجامدراوە”

ھەروەھا درەنگانی ئەمشەو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا فەرمانبەرە مەدەنیەکانی ناردە ماڵەوە، هێزێکی زۆری ئەمریکی گەیشتووەتە ناوچەی سەوزی بەغدا و باڵیۆزخانەکەش زەنگی ئاگاداری و ئامادەباشی لێدەدات.