هەولێر

لەبەرامبەر ھێرشەکەی k1 ئەمریکا شەش سەرکردەی حەشد و حزبوڵلای کوشت

نیشتمان -ناوەندی ھەواڵ-جیھانی

لوقمان غەفور

فرۆكه‌ جەنگیەکانی ئه‌مریكا دره‌نگانی شه‌وی 29 دیسێمبه‌ر، پێنج بنكه‌ی كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵا-یان بۆدرومان كرد و چوار سەرکردەی ئەو ڕێکخراوە و دوو سەرکردەی حەشدی شەعبی-یان کوشت

به‌پێی راگه‌یاندراوێكی پێنتاگۆن هێرشه‌كه‌ په‌رچه‌كرداری ئه‌و هێرشه‌ی رۆژی هه‌ینی رابردووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن میلیشیاکانی سه‌ربه‌ ئێرانه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ بنكه‌ی كه‌ی وه‌ن له‌ شاری كه‌ركوك و بووه‌ هۆی كوژرانی به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی.

ھەروەھا مارک ئیسپێر وەزیری بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ سی ئێن ئێن، ئەوەی ڕاگەیاند: کە ئێوارەی ٢٧ ی دیسێمبەر سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ڕەزامەندی لەسەر ھێرشەکە دەربڕیوە و تێکڕای ھێرشەکانیش بە فڕۆکەی ئێف ١٦ ئەنجامدراون.

سی ئێن ئێن ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەر لە لێدانە سەربازییەکە ھەریەک لەوەزیری دەرەوە و بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی ھێزە ھاوبەشەکان سەردانی ترەمپ-یان کردووە بۆ گفتوگۆ لەسەر ھێرشەکە.

جۆناسان هۆفمان وته‌بێژ به‌ناوی پێنتاگۆن بۆ وۆێل ستریت جۆرناڵ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ 3 باره‌گای حزبوڵڵا له‌ عیراق و دوانه‌كه‌ی تریان له‌ سوریا بوون. هه‌مووی ئه‌و بنكه‌ و باره‌گایانه‌ن كه‌ كه‌ عه‌مباركردنی چه‌كوته‌قه‌مه‌نی و سه‌نته‌ری سه‌ركردایه‌تی ئه‌و هێزه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن ئیرانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌كرێن.
ئه‌و وتوشیه‌تی: “پێویسته‌ ئێران له‌وه‌ بگات كه‌ سه‌روه‌ری خاكی عیراق له‌به‌رچاو بگرێت و میلیشیاکانی له‌ناو عیراق نه‌مێنن و ده‌ست له‌هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌ڵگرن له‌ناو عیراق”.

هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ی بی سی نیوز دیمه‌نی بوردوومانه‌كانی ئه‌مریكای گواسته‌وه‌ و تێدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌م هێرشانه‌ دوای دوو رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ دێت كه‌ له‌ كه‌ركوك كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكا، جگه‌ له‌ كوژرانی به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی، چه‌ندین سه‌رباز ئه‌مریكی و عیراقی بریندار بوون.

ئێن بی سی له‌ گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكادا 4 به‌رپرسی سه‌ربازی حزبوڵڵای عیراقی كوژراون بێئەوەی ناسنامەکانیان ئاشکرا بکات، ھەروەھا

کەناڵی شەرقیەی عێڕقیش ڕایگەیاندووە: ” أبو علي مدينة” بەپرسی لیوای 45 حەشد و ناوی ئه‌بو عه‌لی خه‌زعه‌لی سەرکردەی دیاری حەشدیش دێت لەناو کوژراوەکان

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ که‌ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ گلۆباڵ نیوز ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ 12 چه‌كداری هێزه‌كانی حزبوڵڵا كوژراون، بەڵام ڕۆژنامەی ھێرتز ئاشکرای کرد کە چوار سەعات دوای ھێرشەکە، ھێزەکانی شیعە و تیمەکانی فریاگوزاری چونەتە ھەموو شوێنەکانی سەر ڕووداوەکان لە سوریا و عیراق و لە ھەر پێج شوێنەکە ١٨ چەکدار کوژراون کە ٤ لەوانە سەرکردەی باڵان. دەشڵێت:”لە ھێرشەکەدا زیاد لە ٥٠ چەکدار بریندار بوون و پێدەچێت بەشێک لەم بریندارانە گیان لەدەستبدەن”.

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، ژمارەی کوژراوەکان بەرزبۆتەوە بۆ ٢٥ چەکدارو لەنێو کوژراوەکاندا سێ ئەفسەری ئێرانی تێدایە.

رۆژی شه‌ممه‌ 27 دیسێمبه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا دڵنیابوو له‌هێرشه‌کەی سەر کەی وەن له‌لایه‌ن میلیشیا ئیرانییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، سیناتۆر تۆم كۆتۆن له‌ تیوتێكدا له‌ سۆشیال میدیاوه‌ ئه‌وه‌ی نووسی كه‌ پێویسته‌ ئێران و میلیشیاكانی سزایه‌كی خێرا و توندیان بدرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ راست بێت كه‌ ئێران له‌ پشت ئه‌م هێرشه‌وه‌یه‌.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی نیوز-یش له‌چاپی ئه‌مڕۆیدا نوسیویه‌تی كه‌ به‌رپرسه‌ ئه‌مریكییه‌كان راپۆرتێكی خێرایان گه‌یاندۆته‌ پێنتاگۆن كه‌ تێیدا باسیان له‌وه‌ كردووه‌ جگه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌ی وه‌ن كه‌ هێرشێكی 30 رۆكێتی بووه‌ و 12یان به‌ رهێزه‌كان كه‌وتووه‌، رۆژی 3ی دیسێمبه‌ر-یش هێرشێكی ئاسمانی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حزبوڵڵا وه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ی ئه‌سه‌د-ی ئاسمانیی به‌ڵام ئه‌مریكا بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌.

به‌پێی لێدوانێكی فلیپ سمیس توێژه‌ر له‌ په‌یمانگای واشنگتۆن و پسپۆری له‌ كاروباری ئێران بۆ ده‌یلی نیوز، پێیوایه‌ له‌كاتێكدا بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌لئه‌سه‌د-ی سه‌ربازی ئه‌مریكا كه‌ ئه‌كه‌وێته‌ ئه‌نبار- عێراق، له‌هه‌مانكاتدا كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا له‌و شوێنه‌دا نێتوۆركێكی زۆریان هه‌یه‌ به‌ پارێزگاكانی تره‌وه‌.
وتوشیه‌تی:”میلیشیاكانی حزبوڵلا له‌ ناوچه‌ی قائیم له‌ ئه‌نبارن و كه‌سێك به‌ ناوی ئه‌بو كه‌مال به‌ درێژایی رێگای ئه‌نبار سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات”.

به‌پێی لێدوانێكی به‌رپرسێكی سه‌ربازی كه‌ بۆ زه‌ دیترۆیت دواوه‌ ده‌ڵێت:”هێزه‌كانی حزبوڵلا له‌ هێرشه‌كانیاندا مووشه‌كی 122 ملم به‌كارده‌هێنن و هێرشه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی بۆ سه‌ر كه‌ی وه‌ن، به‌ مووشه‌كی 107 ملم ی دروستكراوی ئێران ئه‌نجامدراوه‌”.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ 28ی دیسێمبه‌ر، یه‌كه‌مین هێرشی سه‌ربازییه‌ به‌ ره‌سمیی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بكرێته‌ سه‌ر میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئێران له‌دوای زیادبوونی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئیران له‌ ناوچه‌كه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌پێی زه‌ نیویۆرك تایمز، سیناتۆره‌كانی ئه‌مریكا به‌دوودڵ و له‌ دڵه‌راوكێ-ه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گوزارشت له‌ دانبه‌خۆداگرتنی په‌رچه‌كرداری ئه‌مریكا ئه‌كه‌ن به‌رامبه‌ر سه‌ركێشییه‌كانی ئیران له‌ناوچه‌كه‌ و ده‌نگه‌ ناڕازییه‌كان له‌ناو كۆماری و دیموكراته‌كان له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ به‌رامبه‌ر لێدانی ئیران.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م نیگه‌رانیانه‌ جه‌نه‌رال مارك میلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان، ده‌ڵێت:”ئێمه‌ ترسمان له‌ ئێران له‌م ماوه‌ی دواییه‌دا زیادی كردووه‌، به‌ڵام دانبه‌خۆداگرتن له‌م كاته‌دا كارێكی باشه‌”.

كه‌ناڵی عره‌بیه‌ش بڵاویكرده‌وه‌ بەهۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکەو باره‌گاكانی حه‌شد و حزبوڵلا لە عێراق و سوریا، ٤١ سەربازی ئێرانی و ٢٥ لایەنگری

هێزه‌كانی حزبوڵڵای عیراقی جیاوازن له‌ هێزه‌كانی حزبوڵڵای لوبنانی و له‌ عێراق سه‌ر به‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عیراقین كه‌ له‌لایه‌ن ئیرانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌كرێن. له‌لایه‌ن ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سه‌ توندڕه‌وه‌كانی عیراق و ئێستا جێگری سه‌رۆكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌.