هەولێر

ئاسۆ سوارە هونەرمەند و میدیاکار کۆچی دوایی کرد

نیشتمان-هونه‌ری

شنه‌ شه‌نگه‌بی
ئاسۆ عومەر سوارە ئەکتەر و پێشکەشکار و شانۆکاری دیاری شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەروری 30/12/2019 بە جەڵدەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

ئاسۆ عومەر لە دایک بووی ساڵی 1964ی شاری سلێمانییە، لەچەندین فیلم و درامای کوردی بەشداریی کردووە و رۆڵێکی بەرچاوی لە پێشخستنی بەرهەمە هونەرییەکانی هەرێمی کوردستان هەبووە، ماوەی چەند ساڵێکە پێشکەشکاری بەرنامەیەکی مێژووی بووە لە یەکێک لەکەناڵەکانی ھەرێمی کوردستان.