هەولێر

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدریدی دەوێت

نیشتمان – وەرزش

ڕاپۆرتە ڕۆژمەوانیەکانی ئینگلتەرا ئاماژه بەوە دەکەن کە کارلۆ ئەنیچلۆتی ڕاهێنەری یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی دەیەوێت یاریزانێکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بگوازێتەوە ڕیزەکانی یانە ئینگلیزیەکە .

ڕۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی ڕای گەیاندووه کە کارلۆ ئەنچیلۆتی ئەیەوێت خامێس ڕۆدریگێزی کۆڵۆمبی و یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بگوازێتەوە لە گواستنەوەی زستانە .

شایەنی باسە پەیوەندیەکی زۆر پتەو هەیە لە نێوان ئەنشیلۆتی و خامێس ڕۆدریگێز هەیه و ڕاهێنەره ئیتاڵیەکە زۆر موعجیبی تواناکانی ئەو یاریزانەیه ، بۆیه دەیەوێت پەلکێشی یانەی ئیڤەرتۆنی بکات کە ماوەیەکە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی کردنی ئەو یانەی وەر گرتووە .

خامێس ڕۆدریگێز وەرزی ڕابردوو لە یانەی بایرن مونیخ یاری دەکرد بەڵام دوای زێدان گەڕایەوە ڕیاڵ مەدرید ئەو یاریزانەشی گەڕاندەوە .