هەولێر

یادی سەری ساڵ بازاڕی دووکاندارانی سلێمانی گەرمکردووە

نیشتمان-تۆڕی ھەواڵ

باشووری کوردستان

دوکاندارێک : ئەمساڵ زیاتر لە ۱۰ ملیۆن دینار بابەتی سەری ساڵمان فرۆشتووە.

مانگێگ پێش هاتنی سەری ساڵ هاوڵاتیان ئامادەکاری دەکەن بۆ دەربرینی خۆشی و شادی بۆ ساڵێکی نوێی تەمەنیان ، بەو بۆنەیەوە بازاڕی داری کریسمس و دیاری و کارتی پیرۆزبایی گەرم دەبێت ، بەڵام ئەمساڵ لەچاو ساڵانی رابردوو بازاڕی هەندێک لەو کەلوپەلانەی بۆ سەری ساڵ دەکڕدرێت چەند دوکانێکی زۆر کەم لە سلێمانی کریاریان هەبووە و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان جێگای کارتی پیرۆزبایان گرتۆتەوە و لە بازاردا ماڵئاوایی کردوە .

ئەریوان فەرەیدوون ، خاوەن دوکانی پێداویستی ئاهەنگی سەری ساڵ و جەژنی لەدایک بوونە لە سلێمانی بەم شێوەیە بۆ تۆری میدیایی نیشتمانی دوا، ئەمساڵ بەبەراورد بە ساڵای رابردوو رێژەیەک زیاتر لە داری کریسمسمان فرۆشتووە ، ساڵ بە ساڵ شتی تازە بێتە بازارەوە خەڵک ئارەزووی لێدەکەن و دەیکرن ، لەماوەی تەنها یەک مانگدا زیاتر لە ۱۰ ملیۆن دینار پێداویستی سەری ساڵمان فرۆشتووە .

وتیشی ، زیاتر لە ٤۰۰ داری کریسمس فرۆشراوە نرخی لەنیوان ٨ هەزار بۆ ۷٥ هەزار دیناردا بووە و بابەتەکانی تریش پێکهاتوون لە کڵاو و جلوبەرگ و عەینەک و چەند پێداویستیەکی تر خەڵک بەهۆی گۆرینی مۆدیلەکانیان دەیانکڕی

ئاماژەی بەوەشدا ، هاوڵاتیان گرنگیەکی زۆر بە ئاهەنگی سەری ساڵ دەدەن و چەندین جۆری داری کریسمس هەبوون و بەپێی مۆدێلەکان خەڵک ساڵانە دەیگۆڕن ، جگەلە هاوڵاتیان کافتریا و شوینە گشتیەکانیش بەشێک بوون لە کریارانی ئێمە بۆ سەری ساڵ .

بەپێی وتەی چەندین دوکانداری سلیمانی لە ساڵانی رابردوودا هاوڵاتیان بە کارتی پیرۆزبایی تایبەت بە سەری ساڵ هەستەکانیان بۆ بەرامبەر دەردەبری بەڵام نزیکەی ۱۰ ساڵ دەبێت کارتی پیرۆزبایی ماڵئاوایی لە بازارەکانی شاری سلێمانی کردووە و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان جێگایان گرتۆتەوە .