هەولێر

ئەگەری مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەی لە ئارادایە

نیشتمان-ناوەندی هەواڵ-عێراق

یەکێتی ئیسلامی تورکمانەکانی عێراق بە ئاماژەدان بەوەی کە گفتگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق بەهۆی دۆخی نەخوازراوی ئێستاوە دواکەوتووە، ئەگەری مانەوەی عادل عەبدولمەهدی تا سێ مانگیتری بەدوور نازانرێت.

ئاژانسی (مەعلومە) لە زاری “جاسم موحەمەد جەعفەر” یاریدەی یەکێتی ئیسلامی تورکمانەکانی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بێ دیاریکردن و ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ بۆ عێراق، بۆ ماوەی سێ مانگی تر لە پۆستەکەی دەمێنتەوە و کابینەکەشی بەردەوامی بەکارەکانی دەدات.
یاریدەی یەکێتی ئیسلامی تورکمانەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، دۆخ وهەلومەرجی سیاسی ئێستای عێراق تەواوی هاوکێشەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی تێکداوە و پڕۆسەکەشی تا کاتێکی نادیار وەستاندووە.

لێدوانەکەی ئەم بەپرسەش لەکاتێکدایە، کە ئەگەرەکانی بۆ ئەوە دەچوون، لەم دوو هەفتەیەدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کەسێک بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لە عێراق ڕاسپێرێت.