هەولێر

ئێران تۆڵەیه‌كی سەخت ده‌كاته‌وه‌

نیشتمان-ناوەندی هەواڵ

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وتەبێژی باڵای هێزەچەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: وەڵامدانەوە بەم کردەی کوشتنی قاسم سولێمانی حەقی خۆمانەو کۆماری ئیسلامی ئێران بەدڵنییاییەوە وەڵامی ئەم کردە تێرۆرییە دەداتەوە.

سەردار ئەبولفەزڵی شکارچی وتەبێژی باڵای هێزەچەکدارەکانی ئێران لە لێدوانێکدا بەئاژانسی نەسیمی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووة: ئێران لەهەر هەوڵێکی بەپەلەو شپرزانە دوور دەکەوێتەوە، بەڵام تۆڵەیەکی سەخت کە خواستی میللەتی ئێران و وڵاتانی ئازادیخوازی جیهانە، دەکاتەوە و ئەمریکاش لەم کردەیەی پەشیمان دەکەینەوە.

شکارچی لە لەوەڵامی پرسیارێکی تردا، کە ئەمریکا هەڕەشەی ترساندنی ئێران لە هەر هەنگاوێکی بەرانبەرکێیانە لەدژی دەکات، دەشڵێت: ئەم هەوڵانەی ئەوان بۆ ئەوەیە کە بڵێن خەڵک پشتیوانی لەئاوا هەوڵێک بۆ هەڵگیرسانی جەنگ ناکات، بەڵام ئێران تۆڵەی خۆی هەر دەکاتەوە. ڕونیشیکردەوە، گەر بەم هۆیەوە جەنگێکیش ڕووبدات هۆکاری ئەو ئەمریکاو هاوئاوازەکانی بوون و ئەمریکییەکان هەرگیز تیایدا سەلامەت نابن و زیانی گەورەیان پێدەگات. وتەبێژی باڵای هێزەچەکدارەکانی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەگەری هەر هەوڵێکی ئێران بۆ تۆڵە سەندنەوە نابێت ئەمریکا وەڵامدەر بێت، چونکە دۆخەکە لەخۆی زیاتر ئاڵۆز دەکات