هەولێر

ناونوسینی بۆ ئۆپەڕاسیۆنی خۆکوژی دژی هێزە بیانییەکان لەعێراق دەستپێکرد

نیشتمان-ناوەندی هەواڵ-عێراق

کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراق لە بەیاننامەیەکدا داوای تۆمارکردنی ناو بۆ ئەنجامدانی عەمەلیەی خۆکوژیی و شەهیدخوازانەی ئەندامانی لە دژی هێزەبیانییەکان لە عێراقدا دەکات.
لەمبارەوە کەتیبەی ئەبوعەلی عەسکەری پەیوەست بە حیزبوڵای عێراق، لە بانگەوازێکدا بۆ ئەندامانی ڕایگەیاند، بە ماڵ وسامانەکانتان لەڕێی خودادا جیهاد بکەن.

بەیاننامەکەی کەتیبەکە هەروەها دەشڵێت، داوا لە ئیوە دەکەین بۆ ناونووسینتان ڕێگای شەهیدبوونتان واڵا بکەن و دەست بدەنە عەمەلیەی خۆکوژیی دژی هێزە بیانییە دەستدرێژکارەکان.

لە درێژەی بەیاننامەکەی کەتیبەکەی ئەبو عەلی عەسکەری حیزبوڵا ئەوەشهاتووە، جێگای شانازییە کە لە یەکەمین ناونووسان بۆ ئەم مەبەستە بین و لە ڕێزی یەکەمین شەهیدانی ئەم رێگایەدا بین.