هەولێر

ئێستا کاتی ئەوەیە کورد سەربەخۆیی ڕابگەیەنێت

نیشتمان-ناوەندی هەواڵ

لەپاش بڕیاردانی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرچوونی هێزەبیانییەکان لەعێراق، سیناتۆرێکی کۆماریخوازی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، کاتی ئەوەیە کوردەکان سەربەخۆیی خۆیان ڕابگەیەنن.

مارکۆ رۆبیۆ سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا لەواڵی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، ڕەنگە ئێستا کاتی ئەوە بێت، کوردەکان کە لە باکووری عێراقدا دەژین، سەربەخۆیی خۆیان ڕابگەیەنن. ئەم گوتەی سیناتۆری ئەمریکا لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق یاسای دەرکردنی هێزە بیانییەکان بەتایبەت هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق پەسەند کرد. کە بەپێی ئەم هەڵوێستەش چاوەڕواندەکرێت، بەرپرسانی ئەمریکا لەداهاتوودا بەهۆی پشت تێکردنی شیعەکان لە هێزەکانی وڵاتەکەیان کە خۆیان ڕزگارکەری عێراق لەدەست دیکتاتۆری دەزانن، هاوشێوە هەڵوێستی زیاتر بۆ کورد بنوێنن.