هەولێر

هه‌رێم لەناو دووزلهێزدا چی به‌سه‌ردێت (ئەمریکا و ئێران)؟!

بیروڕا-دانا سۆفی برایم

ئەمریکا ڕاستگۆبوو لەگەڵ یاسا دەردراوەکانی خۆی و بۆ یەک ھاوڵاتی و بەڵێندەری وڵاتەکەی خەریکە دەچێتە ناو جەنگێکی درێژخاینەوە کە تێچوەکەی بە ملیارەھا دۆلار و کوژرانی بە سەدان ھەزار ھاوڵاتییە، ئه‌مه‌ش بۆ سه‌ركره‌یه‌كی ئابووری وه‌ك تره‌مپ له‌وانه‌یه‌ قورس بێت!

ئەمریکا و ئێران دوو زلھێزی جیھانی مەترسیدار و
بە ئەمەک بۆ کورد!
نزیک بوونەوەی دەستپێکی جەنگێکی گەورە دوورنییە لە سەرەتا ساڵی ٢٠٢٠ زاینی، ئەمەش دوای چەندین ساڵ لە ھەڕەشە و لێدانی ناراستەوخۆ لە بەرژەوەندیەکانی یەکتری لە وڵاتان و ناوخۆی خۆیان، زۆرینەمان پێمان وایە دەبێت ئەو جەنگە ڕووبدات، بەڵام چۆن؟!
لە عێراقەوە سەرەتای ئەم جەنگە دەستی پێکرد بە کوشتنی سولەیمانی و چەند سەرکردەیەکی عێتراقی نزیک لە ئێران و کۆتاییەکاشی لە عێراقێک ئەبێت کەبە دەست نەبوون کارەبا و ئاو و ژیانێکی نیمچە شایستە و ڕۆژانە کارێک بۆ ھاوڵاتیانی دەناڵێنێت! ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت عێراق بە تەواوەتی لە بوونێکی لاوازەوە دەبێت بە نەبووێکی وێرانە.
ئەوەی چەند ساڵە ئەمریکا ئامادەکاری بۆ دەکات خەریکە دەبێت بە ڕاستی! ڕووداوێک ئەمریکا نای ھەوێت بەو شێوەیە بێت، چونکە ئەوەی ئەمریکا لە ئێرانی دەوێت ئابووریە نەک خوێن، بەڵام لەدوای کوشتنی سولەیمانی کەسی دووەمی ئێران، تاران زیاتر لەلایان دۆستەکانی و دژەکانی ئەمریکا پەمپدەدرێت بۆ جەنگێک کە نزیکی دەکاتەوە لە ڕووخانی ھەموو سێکترەکانی

باشووری کوردستان قوربانی یەکەم

ھاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ شەری داعش و کورد بە گشتی لە باشوور کەم نین، بە تایبەتیش بۆ ماوەی چەند ساڵێک ئەچێت نیوەی مووچەی هێزی پێشمەرگە دابین ئەکات، لەبەرامبەریش ئەمریکا وەھا کارێک ناکات ئەگەر بەزیاتر دەستی نەکەوێتەوە، ھەر وەکو چۆن سەدامی لەناو بەرد و عێراقی لە زێر داماڵی، ھەر کەمتر بۆ مێژوو بگەڕێینەوە ھێزەکانی سوریای دیموکراتی لە ڕۆژئاوای کوردستان چی لێکرد؟! لەبەر بەرژەوەندیەکانی خۆی و ڕێککەوتنەکانی پشتی لە کوردی ڕۆژئاوا کرد.
ھەر بۆیە لە وەھا جەنگێک ئەمریکا چاوی لە دەستی ھەرێم ئەبێت، چونکە چاکەی بەسەر ھەرێمەوە ھەیە و لەم ڕۆژه‌ی باشتر دەست ناکەوێت چاکەکەی وەربگرێتەوە، بەڵام باشوور چیبەسەر دێت!
ئەگەر ئەمریکا ھەرێم بەکار بھێنێت لەم جەنگە نیمچە گەرمە و پێشمەرگە وەکو ئەوەی ئێران دەیکات چەندین گروپی چەکداری ھاندەدات دژی ئەمریکا لە عێراق، بەڵام ئەمریکا لە کوردستان و عێراق پشت بە پێشمەرگە ببەستێت و بەکاریبھێنێت لە دژی بەرژەوەندیەکانی ئێران و شەڕێکی ناڕاستەوخۆی پێبکات، ئەوە بۆ ئەمریکا قورس دەبێت، و زیاتریش لەوە دەچێت ھەرێم زیاتر دووربێت ھەرچەندە لە کۆتایشیدا ئەیخەنە ناو بازنەکە!
باشووری کوردستان لە قۆناغی ھاوکاری کردنی ئەمریکیەکان دۆستێکی نزیکی خۆی و ھاوسنورێکی لە دەست دەدات کە ئەو وڵاتە لەگەڵ تەواوی ژیانی خەڵکی ئەم ناوچەیە تێکەڵ بووە و لە نەبوونی کوردستان ئەچێتە دۆخێکی خراپی ئابووری کە پێشبینی ناکرێت کوردستان چی بەسەر دێت!
لە ھەرە نزیکەکانیش لێدانی ئێرانە چی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ.
له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی ئێرانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌رپرسانی ئێران گه‌یلی خۆیان گه‌یاندووه‌ به‌ به‌رپرسانی هه‌رێم له‌ هه‌به‌ر هاوخه‌میه‌كی سارد و بێده‌نگ بوونیان له‌ كوشتنی سوله‌یمانی، ئه‌مه‌ش زیاتر ئه‌وه‌مان پێ دهڵێت هه‌رێم ده‌چێته‌ قۆناغێكی ناوه‌ندی ئه‌م دوو شه‌ڕه‌نگێزه‌.
لەئەگەری ھاوکارینەکردنی کورد بۆ ئەمریکا کەمتر زیانی دەبێت لەوەی ئەگەر بێت و ھاوکاری بکات، چونکە ھەم سوریا و ھەم عێراق و ھەمیش ئێران بۆخۆی کوردستانیان دەورەداوە.
ئەمریکاش تواناکای سەربازی ھەرێم ئەزانێت کە ناتوانێت شەری بەوەکالەتی پێبکات لە ئەگەری ھاوکاریکردنیشی دڵنیا نییە لە کۆتایی شەر چەکەکان چیان بەسەر دێت و خۆشی دەزانێت بۆ وەھا جەنگێک بە کلاشینکۆڤێک و دۆشکەیەکی ژەنگاوی شەڕ ناکرێت

ھەرێم دوورێکی بێدەنگ، ئەگەری ئەم سیناریۆیە بەھێزترە، چونکە ئەگەر بێت و ئەمریکا داوای پاداشت لە ھەرێم بکاتەوە لە بەرامبەر چەند ساڵێك مووچەی نیوەی ھێزی پێشمەرگە و ڕاھێنان و پێدانی چەک و چەندین شتی تر، ئەوە پێشمەرگەکانی کوردستانیش لە بەرامبەر داعشی تێکشکاند و دەسەڵاتی ئەو ڕێکخراوەی پووکاندەوە، بۆیە ئەگەر بێت لەم ناوەندە باشوور بە گشتی نەچێتە ناو ئەم یاریە بێ گۆڵە ئەوە باراوەی یەکەمە، چونکە ئەگەر بێت و جەنگ ڕووبدات لە پریشکی زۆری بە عێراق و ھەرێم دەکەوێت، کوردەواریش جوانی وتووە”زەرد لەنیوەش بگەڕێتەوە ھەر قازانجە” بۆیە پاراستنی کوردستان و ئەم چەند بەدەستێنراوەی کە ھەیە ئەگەرێتەوە بڕیارێکی ئاقڵانەی سیاسیەکانی باشوور