هەولێر

ئه‌ڵمانیا به‌شێك له‌ هێزه‌كانی له‌ عێراق پاشه‌كشێ پێده‌كات

نیشتمان-تۆڕی هه‌وال-جیهانی

لوقمان غه‌فور

وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ترسه‌ له‌راده‌به‌ده‌رانه‌ی له‌سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دروستبووه‌ له‌ به‌غدا، ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ 7ی جێنیوه‌ری بڕیاریدا به‌شێك له‌ هێزه‌كانی بگوازێته‌وه‌ له‌ به‌غداد و سه‌ربازگه‌ی تاجی و بيریش له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ به‌غدا راگرێت جگه‌ له‌ كوردستان، نه‌بێت.

هیكیو ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و ئینێرگریت كرامپ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌ رێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه‌ وه‌زاره‌ته‌كانیان ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ر 130 سه‌رباز و دیپلۆماتی 30 دانه‌ی لێ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ری عیراق. به‌پێی هه‌واڵێكی زه‌ واشنگتۆن پۆست ئه‌و هێزانه‌ش له‌ به‌غدا و سه‌ربازگه‌ی تاجی ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ وڵاتی ئوردن و كوه‌یت شانبه‌شانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا جێگیرده‌كرێن.

رۆژی 5ی جێنیوه‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ ئاماده‌بوونی 170 په‌رله‌مانتاری شیعه‌ بریاریدا به‌ ده‌ركردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عیراق وه‌ك په‌رچه‌كردارێك به‌رامبه‌ر كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له‌رۆژی 3ی جێنیوه‌ری له‌سه‌ر رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌. هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كه‌ مه‌شق و راهێنان به‌ هێزه‌كانی سوپای عیراق و پۆلیسی عیراقی ده‌كه‌ن له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان عیراق و هاوپه‌یماندایه‌. رۆژنامه‌كه‌ نوسیویسیه‌تی به‌شی زۆری هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان جێگیركراون. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ده‌شڵێت: ئێمه‌ رێز له‌بڕیاری حكومه‌تی عیراق ده‌گرین له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌یان كه‌ به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان پێگه‌ی داعش له‌ عیراق به‌هێز ده‌كاته‌وه‌ به‌هۆی نائارامی له‌ عیراق.