هەولێر

ژماره‌ی قوربانییانی به‌ڕێكردنی ته‌رمی قاسم سوله‌یمانی تادێت ڕوو له‌ زیادبوونه‌

 


نیشتمان-ناوه‌ندی هه‌واڵ-ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

پیرحوسێنی کولیوەند، سەرۆکی بەشی فریاکەوتنی خێرا بۆ کەناڵی 1 فەرمی وڵاتی ئێران ڕایگەیاند: بەهۆی پاڵەپەستۆی بەشداربوانی مەڕاسیمی ناشتنی تەرمی قاسم سولێمانی تا ئێستا 50کەس گیانییان لەدەستداوە و زیاتر له‌ 213 کەسیش بریندار بوون.

سەرچاوە ئێرانیەکان ڕایانگه‌یاندووه‌: ناشتنی تەرمی قاسم سولەیمانی دوادەخرێت، دوای ڕووداوەکەی شاری کرمان لە مەراسیمی پێشوازی لە تەرمەکەی بە ھۆی پاڵە پەستۆوە ٣2 کەس مردن و ١٩٢ کەسیش بریندارن