هەولێر

کادیرە ناڕازییەکانی یەکێتی ئاشت دەکرێنەوە

نیشتمان-ناوه‌ندی هه‌واڵ

باشووری كوردستان

یەکێتی دەیەوێت دڵی کادیرە دێرینەکانی بە فراوانکردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حیزبەکەی ئاشت بکاتەوە، سەرچاوەیەکی نزیک لە یەکێتی بە تۆڕی میدیای نیشتمانی ڕاگەیاند: یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەیەوێت لە ڕێگەی زیادكردنی ئه‌ندامانی  ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتیەوە کێشەی کادیرە باڵاکانی حیزبەکە چارەسەرە بکات.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: کارەکە لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە ئاڕاستە دەکرێت و لێدوانەکانی ڕابردووشی ئەو ڕاستییە پشت ڕاست دەکاتەوە کە لاهور شێخ جەنگی نایەوێت دوای تەواوبوونی کۆنگرەی حیزبەکە یەکێتی قسەی بێتە سەر.

تۆڕی هەواڵی نیشتمان زانیوویەتی کە هەریەک لە بەرزانی ئەحمەد کوردە و هەڵۆ پێنجوێنی و سامان گەرمیانی و سالار مەحمود بەزیادکردنی کورسی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لەڕێگەی هەموارکردنەوەی بڕگەکانی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیەوە له‌لایان خودی ئه‌نجومه‌نی گشنی سه‌ركردایه‌تیه‌وه‌  ده‌كرێن بە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی.

مستەفا چاوڕەش ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەڕێوە دەبەم و هەمواری هەندێک لە بڕگەکانی پەیڕەوی ناوخۆی لەڕێگەی دەنگدانەوە دەکەینه‌وه‌. هەروەها لە دوای تەواوبوونی کۆنگرەی یەکێتی فەرید ئەسەسەردی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند وتی: دەمانەوێت ئەنجومەنی سەرکردایەتی بکەین بە دوو بازنە و بازنەیەکی بچووکتر بە شێوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێش کۆنگرەی چوارەم دروست بکەین.

زیادكردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش به‌ پێی زانیاریه‌كانی نیشتمان خراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستی ئه‌نجومه‌نی گشنی سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ 121 ئه‌ندامه‌وه‌ بوو به‌ 124 ئه‌ندام، بۆیه‌ هه‌ر ئه‌و ئه‌نجومه‌نی خه‌ریكی ئه‌وان ژماره‌كه‌ جارێكی تر زیاد بكه‌ن بۆ 131 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ڕازیكردنی ژماره‌یه‌ك كادیری باڵای ئه‌و حزبه‌

لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی پار ساڵدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان چوارەمین کۆنگرەی حیزبەکەی بەست و ١٢١ ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵبژارد و زۆرینەی دەسەڵاتەکانی حیزبەکەش درا بەو ئەنجوومەنە نوێیە. هاوکات دوای تەواو بوونی کۆنگرەی حیزبی دووەمی کوردستان بەشێک لە کادیرە باڵاکانی ئەو حیزبە کۆنگرەیان بە پاشەقوول لێدان و