هەولێر

ترەمپ: ده‌شێت “به‌ھه‌ڵه‌” فڕۆکە ئۆکرانیەکە خرابیته‌خواره‌وه‌

نیشتمان-تۆڕی هه‌واڵ-جیهانی

لوقمان غه‌فور

سێ به‌رپرسی باڵای پێنتاگۆن و سی ئای ئه‌ی و هه‌واڵگری عێراقی به‌ گۆڤاری نیوزویك-ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری پایته‌ختی ئێران كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ به‌ هۆی سیستمی به‌رگری مووشه‌كییه‌وه‌ كه‌وتۆته‌خواره‌وه‌. هه‌ر سێ سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ فرۆكه‌كه‌ پاش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له‌ ته‌قاندنی مووشه‌كه‌كانی ئێران كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ كه‌ رووه‌و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق كراون.

سه‌رۆكی ئه‌مریكاش دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه‌: ترەمپ: گومانم ھەیە دەربارەی ئەوەی بەسەر فڕۆکە ئۆکرانیەکە ھات لە ئاسمانی تاران، هه‌روه‌ها هه‌ر سێ سه‌رچاوه‌كه‌ باسیان له‌وه‌كردووه‌ فرۆكه‌كه‌ به‌هۆی لێدانی مووشه‌كی زه‌مینی (TOR-M1) ی دروستكراوی روسی خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ كه‌ سیستمێكی مووشه‌كی به‌رگری كورت مودایه‌ كه‌ فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان و كۆپته‌ر توانی ده‌قاندنی هه‌یه‌، كه‌ له‌سیستمی ناتۆدا به‌ (Gauntlet) تۆماركراوه‌.

هه‌وره‌ها سەرۆکی دامەزراوەی فڕۆکەوانی ئێران رایگه‌یاندووه‌: ئەو ھەواڵانەی باس لەوە ئەکەن فڕۆکە ئۆکرانیەکە بەھۆی موشەكەوە كەوتبێتەخوارەوە ڕاست نییە و پروپاگه‌نده‌ن.

به‌رپرسانی  پێنتاگۆن و هه‌واڵگری پێیانوایه‌ كه‌ رووداوه‌كه‌ رێكه‌وته‌ و به‌ده‌ستی ئانقه‌ست نه‌بووه‌. بۆ گۆڤاره‌كه‌ وتوشیانه‌ ده‌شێت له‌گه‌ڵ هێرشی مووشه‌كه‌ بالیستییه‌كانی ئیران فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئێرانیش ده‌ستیان كردبێت به‌ ئۆپه‌راسیۆن له‌ناو خاكی ئیران و فرۆكه‌كه‌یان خستبێته‌ خواره‌وه‌.

كاتێك گۆڤاری نیوزویك په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه‌ كرد له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ لێدوانی نه‌داو ته‌نیا وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وه‌نده‌ی وت كه‌ داوامان له‌ ئۆكرانیا كردوه‌وه‌ لێكۆلینه‌وه‌ بكات. سه‌ره‌تا ئێران له‌ میدیاكانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ رووداوه‌كه‌ به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه‌ بووه‌ و باڵێۆزخانه‌ی ئۆكرانیا له‌ تاران-یش هه‌مان بۆچوونی هه‌یه‌، به‌ڵام ئێستا له‌و رایه‌ی په‌شیمان بۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌كه‌ن.

ئۆكرانیا داوای له‌ ئه‌مریكا كردووه‌ له‌ رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه‌ پشنینی ساتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه‌ی بۆ بكات، ده‌ركه‌وتووه‌ به‌ موشه‌ك له‌ فرۆكه‌كه‌ دراوه‌، بۆیه‌ سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئۆكرانیا ئۆلێكسی دانیلۆف دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 9ی جێنیوه‌ری له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه‌ دوای لێكۆلینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌ مووشه‌ك له‌ فرۆكه‌كه‌ دراوه‌.

سه‌رۆكی رێكخراوی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئێران باسی له‌وه‌كردووه‌ بۆ نیوزویك كه‌ كه‌نه‌دا و سوید هاوكارن له‌ لێكۆلینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌. عه‌لی عه‌بد زاده‌ سه‌رۆكی ته‌نفیزی رێكخراوه‌كه‌ ئاماده‌ نییه‌ سندوقی ره‌شی رێكخراوه‌كه‌ ته‌سلیمی ئه‌مریكا بكات بۆ لێكۆلێنه‌وه‌. و ئه‌و هه‌واڵانه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه‌. له‌په‌یوه‌ندییه‌كیشدا ئه‌مڕۆ 9ی جێنیوه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا فرانسۆ فلیپ شامبانی داوای له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف –ی كردووه‌ كه‌ رێگه‌ بدات به‌ په‌رپرسانی كه‌نه‌دا په‌له‌ بكرێت له‌ گه‌یشتنیان به‌ ئێران بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌.

سه‌رله‌به‌یانی  8ی مانگی 1 له‌ دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی بۆینگ ٧٣٧ له‌ وڵاتی ئێران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا رایگه‌یاند :ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ زۆرترینی خه‌ڵكی ئێران بوون، بۆیه‌ داوا له‌به‌رپرسانی ئێران ده‌كات به‌ر له‌وه‌ی ئۆكرانیا لێكۆلینه‌وه‌ ده‌ست پێبكات ئه‌وان لێكۆلینه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ن. سەعات٥:١٥ ی سەرلەبەیانی ٨ ی نۆڤێمبەر فرۆکەیەکی بۆینگ ٧٣٧ بە ١٨٠ سەرنشینەوە کە لەلە فرۆکەخانەی ئیمام خومەینی ئێرانەوە بەرزبۆتەوە، تا بەرەو فرۆکەخانەی بوریسببیل-ی ئۆکرانیا بڕوات، بەڵام بەھۆی کێشەی ھونەرییەوە، پاش نزیکەی سەعاتێک لە فڕین فرۆکەکە لە نێوان شەھریار و باراند کەوتۆتە خوارەوە. فرۆکەکە ، فرۆکەی ھێڵی ئاسمانی ئۆکرانی بووە و بەشی زۆری سەرنشینەکانیشی ئێرانین، به‌پێی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ له‌ناو فرۆكه‌كه‌ ژماره‌یان 176 كه‌سه‌ و ره‌گه‌زنامه‌كانیان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

*82 ئێرانی *63 كه‌نه‌دی *11 ئۆكرانی *10 سویدی *4 ئه‌فغانی *3 ئه‌ڵمانی *3 به‌ریتانی