هەولێر

‎چوار ئامۆژگاری بۆئەوەی لە وەرزی زستاندا باری دەرونیت باشتر بکەیت

بەهۆی گۆڕانی وەرز له‌ هه‌موو ساڵێكدا لە وەرزی زستاندا زۆر کەس توشی خراپی باری دەرونی و خەمۆکی دەبن، بۆ ئەو مەبەستە گۆڤاری (فرویندین)ی ئەڵمانی ٤ ئامۆژگاری بڵاو کردەوە. ‎
یەکەم: وەرزش ئەنجام بدە ‎رەنگە پێت قورس بێت بەیانیان زو هەستیت و لە هەوایەکی پاکدا وەرزش ئەنجام بدەیت، بەڵام لە راستیدا کاتێک تاقی دەکەیتەوە هەست بە کاریگەریە خێراکەی دەکەیت لەسەر باری دەرونیت، سترێس کەم دەکاتەوە، جەستە هۆڕمۆنی دڵخۆشی دەردەدات، جەستەت بڕێکی زیاتر لە ئۆکسجین وەردەگرێت.
‎دووەم: بینینی هاوڕێکانت ‎کاتێک هەست بە خراپی رەوشی دەرونی دەکەیت، هەوڵبدە هاوڕێکانت بینی یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی هەست بە باشتر بون بکەیت و کاتی خۆشیان لەگەڵدا بەسەر بەریت. ‎
سێیەم: شتی نوێ تاقیبکەرەوە ‎تاقیکردنەوەی چالاکی جۆراوجۆرو نوێ زیاتر چێژت پێدەبەخشێت، باری دەرونیت زیاتر هەست باشتربون دەکات.
‎چوارەم: بەیانیان زو هەستە ‎ئەگەر شەوان درەنگ بخەویت ئەوا بەیانیان درەنگ لە خەو هەڵدەستیت زۆرینەی کاتەکانت لە تاریکیدا دەبیت، کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر باری دەروونی هەیە، بۆیە هەوڵبدە بەیانیان زو هەستە کاتی نووستن رێکبخە بۆ ئەوەی هەست بە باشتر بوون بکەیت