هەولێر

سوید لێکۆلینەوەی خێرای دەوێت

نیشتمان-تۆڕی ھەواڵ-جیھانی
لوقمان غه‌فور

ئه‌مڕۆ 10ی جێنیوه‌ری، ستیڤان لۆفان سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید داوا له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێروته‌واو بكرێت له‌كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ كه‌ رۆژی 8ی جێنیوه‌ری له‌ ئێران كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و ده‌شێت به‌هۆی لێدانی مووشه‌كی ئێرانه‌وه‌ بووبێت.

دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا كه‌نه‌دییه‌كه‌ی جۆستن ترۆدیو دوای ئه‌وه‌ی كه‌نه‌دا ده‌ستی گیربووه‌ له‌و زانیارییانه‌ی ئاماژه‌ن بۆئه‌وه‌ی كه‌ ئیران له‌ پشت رووداوه‌كه‌وه‌یه‌.

لۆفان وتیشی:”ئێمه‌ ره‌زامه‌ندین كه‌ ئه‌و زانیارییانه‌، پێویستی به‌زیاتری لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا و ورد و شه‌فاف هه‌یه‌”.

وتیشی:”رێكه‌وتووین كه‌ رێگه‌بدرێت به‌ وڵاتانی زیانپێگه‌یشتوو تا زانیاریی ته‌واویان پێبگات”.

رۆژی 9ی جێنیوه‌ری گۆڤاری نیوزویك راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و فرۆكه‌ ئۆكرانییه‌ی رۆژی 8ی جێنیوه‌ری كه‌وته‌خواره‌وه‌ و 178 سه‌رنشینی تێدا گیانی له‌ده‌ستدا به‌هۆی لێدان به‌ مووشه‌كه‌وه‌ بووه‌. به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی نیوزویك فرۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ به‌هۆی لێدانی مووشه‌كی زه‌مینی (TOR-M1) ی دروستكراوی روسی خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ كه‌ سیستمێكی مووشه‌كی به‌رگری كورت مودایه‌ كه‌ فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان و كۆپته‌ر توانی ده‌قاندنی هه‌یه‌ و له‌سیستمی ناتۆدا به‌ (Gauntlet) تۆماركراوه‌.

سه‌عات 6:12 سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 8ی جێنیوه‌ری فرۆكه‌ی بیۆنگ 737 له‌ فرۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینییه‌وه‌ به‌ 176 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌ 9 كه‌سیان تیمی فرۆكه‌كه‌ن و كه‌وته‌خواره‌وه‌ و تێكڕای كه‌سه‌كانی نێو فرۆكه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا. كه‌ 10 له‌سه‌ر نشینه‌كانیش خه‌ڵكی سوید بوون.

سه‌رچاوه‌ بلومبێرگ، 10 جێنیوه‌ری