هەولێر

ئێران دانیبه‌وه‌دانا كه‌ فرۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌یان خستۆته‌ خواره‌وه‌

نیشتمان-تۆڕی ھەواڵ-جیھانی
لوقمان غه‌فور

ئێران دانی نا به‌وه‌ی كه‌ فرۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌یان خستۆته‌ خواره‌وه‌
لوقمان غه‌فوور

ئێران، له‌رێگه‌ی میدیاكانییه‌وه‌ سه‌عات 8ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 11 جێنیوه‌ری، دانیبه‌وه‌دانا كه‌ سوپای ئیران به‌ هه‌ڵه‌ فرۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ی خستۆته‌ خواره‌وه‌، بێئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌هیچ شتێكی تر بدات.

سه‌عات 6:12 سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 8ی جێنیوه‌ری فرۆكه‌ی بیۆنگ 737 له‌ فرۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینیی (تاران)ه‌وه‌ به‌ 176 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌ 9 كه‌سیان تیمی فرۆكه‌كه‌ بوون، كه‌وته‌خواره‌وه‌ و تێكڕای كه‌سه‌كانی نێو فرۆكه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

تا دوێنی 10ی جێنیوه‌ری ئێران نكۆڵی له‌وه‌ ده‌كرد كه‌ فرۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ به‌ مووشه‌ك خرابێته‌ خواره‌وه‌، له‌كاتێكدا میدیای ئه‌مریكی له‌ رێگه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مركییه‌وه‌ هه‌موو به‌ڵگه‌كانی خسته‌ڕوو. ته‌نانه‌ت تیمی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا- شیان به‌وه‌ دواخست كه‌ ناتوانن كۆدی سندوقی ره‌شی فرۆكه‌كه‌ تێكشكاوه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌ و به‌ره‌سمیش ئێران داوای له‌ ئه‌مریكا كرد كه‌ هاوكاریان بێت بۆ كردنه‌وه‌ی كۆدی نهێنی سندوقه‌ ره‌شه‌كه‌.

به‌ڵام به‌پێی راپۆرتێكی ته‌له‌فزیۆنی سی ئێن بی سی به‌ر له‌وه‌ی تیمی ئه‌مریكی بڕیاری چوونی بۆ ئێران بدات ئێران دانی به‌تاوانه‌كه‌دانا.

هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ تویتێكدا نوسیویه‌تی كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوخۆی هێزه‌ چه‌كداره‌كان كۆتایی هات كه‌ به‌داخه‌وه‌ مووشه‌كێك ته‌قێنراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ و بۆته‌ هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ و 176 كه‌سی بێتاوان گیانی له‌ده‌ستدا.. لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌ بۆ دیاریكردن ئه‌م هه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌و دادگاییكردن كه‌ لێخۆشبوونی نییه‌”.

به‌پێچه‌وانه‌وه‌ جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ دانبه‌وه‌دا نانێت كه‌ هه‌ڵه‌ی ئێرانه‌ و ئه‌مریكا تاوانبار ده‌كات.

له‌تویتێكدا نوسیویه‌تی:”رۆژی ماته‌مینه‌. ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوخۆیی له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌: هه‌ڵه‌یه‌كی مرۆیی له‌كاتێكی قه‌یراناوی ناله‌باردا كه‌ ئه‌مریكا به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌م كاره‌ساته‌.
به‌وپه‌ڕی داوای لێبوردنه‌وه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو ئه‌و خێزان و نه‌ته‌وانه‌ی تر كه‌ بونه‌ قوربانی”.