هەولێر

سوڵتانی عومان لەتەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایکرد

نیشتمان-تۆڕی ھەواڵ-ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست
زمناکۆ
ئیسماعیل

قابوس سەعید تەیمور، لە ١٨ی نۆڤەمبەری  ١٩٤٠ لە عومان دایکبووە و هەشتەم سوڵتانی خێزانی بوو، کە دەچنەوە سەر ئیمام ئەحمەدکوڕی سەعید دامەزرێنەری یەکەمی ئەو سوڵتانیەتە.

لە ساڵی ١٩٧٠ گەیشتە دەسەڵات دوای ئەوەی کودەتای ئەنجامدا بەسەر باوکیدا (سەعید کوری تەیممور).

تەیمور  خاوەنی برا نییە و خۆی تاقانەی سوڵتان سەعیدی باوکی بوو، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ نەوەیەکی نییە، هەر بۆیە دانانی جێنشین بۆیقورسە، بەھۆی نەخۆشی شێر پەنجە گیانی لەدەستدا.

قابوس سەعید تەیمور هەشتەم ئەندامی بنەماڵەکەیەتی کە دەبێت بە سوڵتان، کە بەم جۆرە ناوەکانیان ریز دەکرێت، قابوسی کوڕی سەعيدیکوڕی تەيموری کوڕی  فەیسەڵی کوڕی تورکی کوڕی سەعیدی کوڕی سوڵتان ئەحمەدی کوڕی سەعیدی خێڵی سەعیدییە.

لە بەرواری ١٢/١/٢٠١٩ لە تەمەنی ٧٩ ساڵی کۆچی دوایکرد