هەولێر

به‌ریتانیا بۆ ئێران “دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌”

نیشتمان-تۆڕی هه‌واڵ-جیهانی

لوقمان غه‌فور

دره‌نگانی شه‌وی 11ی مانگی 1 به‌ریتانیا ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی باڵێۆزی وڵاتەکەی کرد له‌ ئێران، دۆمینیت راب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ پێشێلكارییه‌كی روونی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تییه‌. وتیشی: “رۆبرت ماكایر باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ ئێران بۆ ماوه‌یه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك ده‌ستگیركراوه‌ و دواتر ئازادكراوه‌”. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ به‌ریتانیا نایه‌وێت و ناخوازێت ئه‌م كاره‌ دووباره‌ بێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی باش نابێت.

 

به‌پێی زانیارییه‌كانی سێ ئێن ئێن باڵێۆزی به‌ریتانیا له‌نزیك باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیاوه‌ سه‌یری ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كردووه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و 11ی جێنیوه‌ری پایته‌ختی تارانی گرته‌وه‌. له‌ئاكامی دانپێدانانی ئێران به‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ی كه‌ رۆژی 8ی جێنیوه‌ری له‌ فرۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینییه‌وه‌ به‌ره‌و كێف به‌ڕێكه‌وت، خۆپیشاندان له‌ تاران ده‌ستی پێكرد و به‌سه‌دان هاووڵاتی ده‌ستگیركران و لێیاندراوه‌. سه‌عات 6:12 سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 8ی جێنیوه‌ری فرۆكه‌ی بیۆنگ 737 له‌ فرۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینییه‌وه‌ به‌ 176 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌ 9 كه‌سیان تیمی فرۆكه‌كه‌ن و كه‌وته‌خواره‌وه‌ و تێكڕای كه‌سه‌كانی نێو فرۆكه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.