هەولێر

دیگۆ، خانه‌نشینی مسۆگه‌ركرد

نیشتمان-جۆراوجۆر

لوقمان غه‌فور

له‌گه‌ڵ دڵنیابوون له‌ ئاینده‌، دواجار دیگۆ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كه‌یی. دیگۆ 55 ساڵ ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی پێ سپێردرا. له‌گه‌ڵ كلاوه‌یه‌كی ره‌قی پشتی و پێستێكی ئه‌ستوور هه‌روه‌ك چه‌رم كه‌ چه‌قۆ نایبڕێت، له‌گه‌ڵ روویه‌كی زه‌ردی دره‌وشاوه‌ و دوو چاوی بچووك، ئه‌مانه‌ هه‌مووی ته‌نیا له‌ دیگۆ-دا ئه‌بینرێت. كیسه‌ڵێكه‌ ته‌مه‌نی زیاتر له‌ 100 ساڵه‌ و ئه‌سته‌م نییه‌ نه‌وه‌ی تریش بخاته‌وه‌. له‌نێو ژماره‌یه‌ك له‌و كیسه‌له‌ ده‌گمه‌نه‌ زه‌به‌لاحانه‌دا “دیگۆ” توانی هاوجۆری خۆی له‌ فه‌وتان (ئینقراز) بپارێزێت و ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1965ه‌وه‌ داواكراوه‌ بۆ باخچه‌یه‌كی سان دیگۆ له‌كالیفۆرنیا. له‌ماوه‌ی 55 ساڵی رابردوودا، 2000 نه‌وه‌ی جۆری كیسه‌ڵی هاوشێوه‌ی خۆی خستۆته‌وه‌.

بۆیه‌ دوای ئه‌و ماوه‌ زۆره‌ی دابڕان له‌ شوێنی خۆی بڕیاره‌ مانگی مارچ-ی 2020 بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوورگه‌ی ئیسپانیۆل له‌ گالاباگۆس له‌ ئیكوادۆر. به‌رێوه‌به‌ری پاخچه‌ی گالاباگۆس خۆشخاڵه‌ كه‌ دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ دیگۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زێدی خۆی ئه‌ویش دوای گه‌شتێكی گه‌ریده‌ی زانستی بۆ كالیفۆرنیا. دیگۆ یه‌كێك له‌و كیسه‌له‌ نێرانه‌ی، كه‌ پاڵنه‌رێكی ناوازه‌ی هه‌یه‌ بۆ سێكسكردن، كه‌ ئه‌مه‌ هه‌ڵێكی ده‌گمه‌نی ره‌خساند بۆ زانایانی گیاندارانی بێ بڕبڕه‌دار و بڕبڕه‌داره‌كان، بێ خه‌م بن له‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌م كیسه‌ڵه‌ ده‌گمه‌نی جۆری چێلینۆیدس، نافه‌وتێت. ئێستا، له‌گه‌ڵ دابینكردنی ئاینده‌، دیگۆ خانه‌نشینی مسۆگه‌ر كردووه‌! رۆژی 12ی جێنیوه‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌ی گالاباگۆس-ی نیشتمانی، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد توانیان مانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ له‌ كیسه‌ڵ مسۆگه‌ر بكه‌ن. پرۆگرامه‌كه‌ی باخچه‌ی گالاباگۆس له‌ ساڵی 1965 ده‌ستی پێكردووه‌، له‌ئێستادا 14 كیسه‌ڵ له‌م جۆره‌ ماوه‌ته‌وه‌ له‌ گالاباگۆس كه‌ 12ی مێ و 2 دانه‌ی نێره‌، له‌و دوو نێره‌ش ته‌نیا دیگۆ ئه‌توانێت نه‌وه‌ بخاته‌وه‌. دوورگه‌ی ئیسپانیۆل یه‌كێكه‌ له‌ كۆنترین به‌شه‌كانی دورگه‌كانی گالاباگۆس له‌ ئیكوادۆر و سیستمی ئیكۆلۆجی دورگه‌كه‌ رۆلێكی باڵای هه‌یه‌ له‌ گه‌شه‌پێدانی بیردۆزه‌ی داروین-ی گه‌شه‌سه‌ندن.

زه‌ واشنگتۆن پۆست