هەولێر

نۆبه‌ی حەسەن نەسروڵڵایه‌!

بیروڕا-لوقمان غەفور

ئەگەر شەوێکی درەنگ، موشەکێکی فرۆکەی بێ فرۆکەوان، حەسەن نەسروڵلا – بریکاری ئێرانی لە لوبنان، ھەڵگرت و بردی بۆ لای قاسم سولەیمانی. دڵتان دانەخورپێ!

دوا دیداری سولەیمانی و نەسوڵڵا چه‌ند ڕۆژێک پێش کوشتنی سولەیمانی بووە، بەیانی 2 جێنیوەری سولەیمانی لوبنان جێدێڵێت بەرەو سوریا و ئێوارەی 3ی جێنیوەری لەڕێگەی فرۆکەخانەی سوریاوە، قاسم سولەیمانی دەگەڕێتەوە.

نیوه‌ شه‌وی هه‌ینی 3ی جێنیوه‌ره‌ی سێ مووشه‌ك فرۆكه‌خانه‌ی به‌ غدای هه‌ژاند، كه‌ بۆته‌ هۆی كوژرانی 7 به‌رپرسی عیراقی و ئیرانی له‌نێو كوژراوه‌كاندا، قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی سوپای قودس-ی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بوو.

له‌ دواهه‌مین لێدوانیشیدا سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێت: سوله‌یمانی به‌ نیاز بووه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر چوار باڵێۆزخانه‌!

یه‌كێك له‌و باڵێوزخانانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ئێستا ترسی له‌سه‌ره‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایه‌ له‌ لوبنان، هه‌ربۆیه‌ هه‌فته‌ی پێشوو پێنتاگۆن به‌شێك له‌ لیوای 173ی په‌ره‌شوتی له‌ ئیتالیاوه‌ گواسته‌وه‌ بۆ ناو باڵیۆزخانه‌ی لوبنان.

ئایا داواهه‌مین بینینی نێوان سوله‌یمانی و نه‌سروڵڵا باسی چی كراوه‌ وا ئه‌مریكییه‌كان باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ لوبنان پڕ ده‌كه‌ن له‌ سه‌رباز؟

هه‌رچه‌نده‌ 12ی جێنیوه‌ری حزبوڵڵای لوبنانی ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ سوله‌یمانی نیازی هێرشی هه‌بوو بێت بۆ سه‌ر چوار باڵێۆزخانه‌ به‌ر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌غدا. به‌ڵام حه‌سه‌ن نه‌سوڵڵا -ی سكرتێری حزبوڵڵا له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه‌ باسی تۆڵه‌ی له‌ ئه‌مریكییه‌كان كردوه‌وه‌ و زه‌ینه‌ب كچی قاسم سوله‌یمانی-یش داوای له‌ نه‌سروڵڵا كردووه‌ كه‌ تۆڵه‌ی باوكی بۆ بكاته‌وه‌. كه‌واته‌ حه‌سه‌ن نه‌سوڵڵا كێیه‌؟

حەسەن نەسروڵڵا -٥٩- سکرتێری حزبوڵڵای لوبنانی، کە سێیەم سکرتێری حزبوڵڵای
لوبنانییە، لەدوای کوشتنی عەباس موسەوی سکرتێری حزبوڵڵای لوبنان-ی لەسەردەستی ئیسرائیل ساڵی 1992، بووە سکرتێری حزبوڵڵا.

زۆربەی جار بە سەید حەسەن بانگدەکرێت، ئێستا حزبەکەی لەلیستی تیرۆردا ناسراوە بەبێ ھیچ چەند و چونێک لەلایەن ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتەوە. تەنانەت لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە، بەڵام ڕوسیا ڕەتیکردۆتەوە کە،ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بێت بەڵکو ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتی، سیاسی، شەرعییە. ئەمە لە کاتێکدا کۆماری چین بێلایەنی ھەڵبژاردووە.

ئەو لە خێزانێکی شیعە مەزھەب لە برج حەمود لە بەیروت لەدایکبووە، باوکی میوەو سەوزەی فرۆشتووە، بەڵام سەری کردۆتە خوێندنی لاھوتی.

لەقوتابخانەی سەن ئەلفیل لە بەیروت خوێندویەتی کە زۆربەی خوێندکارەکانی مەسیحی بوون. بەھۆی شەڕی ناوخۆی لوبنان ساڵی 1975 کاتێک ئەم 15 ساڵ دەبێت ئەگەڕێنەوە بۆ ماڵی پاپیرانیان لە (بازوریا). خوێندنی دواناوەندی لە قوتابخانەی سووەر تەواو دەکات و پەیوەندی دەکات بە بزوتنەوەی ھیوا، کە بزوتنەوەیەکی سیاسی شیعی بوو لە لوبنان.

واز دەھێنێت و دەستدەکات بەخوێندن لە پەیمانگای شیعی لە بەعلەبەک لەدۆڵی بەقاع، دواتر پەیوەندی ئەکات بە قوتابخانەی فێربوونی ئەیەتوڵڵا محەمەد باقر ئەلسەدر لە عیراق کە بزوتنەوەی دەعوەی ئیسلامی لە سەرەتای 1960 لە عیراق دایانمەزراند.

دواتر سەرقاڵی خوێندنی باڵای ئیسلامی بوو لە قوتابخانەی ئاینی نەجەف لە عیراق. بەھۆی فشاری بەعسییەکان لەسەر حزبی دەعوە و ھاتنە سەرکاری سەدام حسێن، حەسەن نەسروڵڵا ناچاربوو ساڵی1979، نەجەف جێھێڵێت و ڕووەو لوبنان بگەڕێتەوە.

کاتێک گەڕایەوە لە فێرگەی (ھیوا)ی عەباس موسەوی دەستی کرد بە خوێندن. دواتر بوو بە نوێنەری (بزوتنەوەی ھیوا) لە پارێزگای بەقاع و ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
لەگەڵ ھەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی لوبنان، ساڵی 1982 حزبوڵڵای لوبنانی خۆی ئاشکرا کرد و شانبەشانی ڕژێمی سوریا و مرابتوون و بزوتنەوەی فەتح و بزوتنەوەی ھیوا و حزبی شیوعی لوبنانی دژی ئیسرائیل کەوتنە شەڕکردن. بەڵام بەھۆی ھێرشی ئیسرائیلەوە حەسەن نەسروڵڵا لوبنان جێدەھێڵێت بەرەو ئێران دەچێت لەوێ قاسم سولەیمانی ئەناسێت و پێکەوە بەشداری شەڕی بەسرە ئەکەن لە شەڕی عیراق – ئیراندا.

ساڵی 1989 گەشتیکرد بۆ قوم- ئێران، بۆ خوێندنی دراساتی بەرزتر و پێیوایە ئیسلام ئەتوانی چارەسەری ھەموو کۆمەڵگە بکات. بەڵام دوای کوشتنی موسەوی ساڵی 1992 بووە سکرتێری حزبوڵڵای لوبنانی. تا ساڵی 1996 لەگەڵ ئیسرائیل لە شەڕو و ململانێ و بوردومانی یەکتردا بوون. ساڵی 1996 دوای 16 ڕۆژ بۆردوومانی خۆرئاوای لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە. ناچار ھەردوولا گەیشتنە ڕێکەوتن کە ھێرش نەکەنە سەر یەکتر.

ساڵی 2013 حەسەن نەسروڵڵا شانبەشانی سوپای سوریا، دژی ئۆپۆزسیۆنی سوریا جەنگی. خاوەنی 5 منداڵە، ساڵی 1997 کوڕە گەورەکەی لەکاتی شەڕکردن لەگەڵ ئیسرائیلییەکان کوژرا.