هەولێر

بە خواردنەوەی ئەم شەربەتە سروشتیانە ۱٠ ساڵ گەنجتر دەربكه‌وه‌

نیشتمان-ژیان

شنه‌ شه‌نگه‌بی

شەربەتی گێزەر، گێزەر بڕێکی زۆر بیتاکاروتین ی تێدایە کە یارمەتیت دەدات پێستێکی جوانتر و شێوەت گەنجتر دەربکەوێ، وە هەروەها ڤیتامین c تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی کۆلاجین . شەربەتی سێو سێو یەکێکە لەو میوە بەسودانەی کە سودێکی زۆری بۆ جەستە و پێست هەیە پڕە لە ئاسن ، هیچ کێشەیەکی پێست ناهێڵێ وەک: هەوکردنی پێست، وشکبونەوەی پێست، چرچی پێست. شەربەتی خەیار ئاشکرایە خەیار سودێکی زۆری هەیە بۆ پێست بۆیە خواردنەوەی شەربەتی خەیار زۆر بەسودە بۆ پێست و خواردنەوەی شەربەتی خەیار ڕۆژانە ڕەونەق دەدات بە پێست و ڕونی دەکاتەوە.