هەولێر

مان سیتی نیودەرزەن گۆڵی تۆمار کرد

نیشتمان-وەرزش

توانا سیوەیلی

لە خولی تۆپی پێی یانەکانی ئینگلتەرا لە هەفتەی 22 یانەی مان سیتی بووە میوانی ئەستۆن ڤێلا و توانی یارییەکەی بە 6 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێ بباتەوه . گۆڵەکانی یانەی مان سیتی ڕیاز معرز 2 گۆڵ و سێرجیۆ ئەگیۆرۆ هاتریک واتە 3 گۆڵ و گۆڵەکەی تریش گابرێل خیسۆس تۆماری کرد ، تاکە گۆڵەکەی ئەستۆن ڤێلا بە لێدانی سزا ئەنوەر غازی تۆماری کرد و مان سیتیش 3 خاڵی گرنگی بەدەست هێنا . خاڵەکانی مان سیتی بوو بە 44 خاڵ و لە پلەی سێیەمە و ئەستۆن ڤێلاش بە 21 خاڵ لە پلەی 17 هەمینی ڕیزبەندی دایه .