هەولێر

لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ تاوتوێکردنی پەیرەوی ناوخۆی یەکێتی

نیشتمان-تۆڕی هه‌واڵ

باشووری كوردستان

لەپاش کۆتاییهاتنی یەکەمین کۆبوونەوەی سەکردایەتی گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەشاری سلێمانی بە زۆرینەی دەنگ لیژنەیەکی 20 کەسی پێکهێنرا تاکو لە ماوەی 10 رۆژدا تاتوێی پەیرەوی ناوخۆ بکرێت و لە کۆبوونەوەی داهاتووش پەسەند دەکرێت فەرید ئەسەسەرد ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی سەکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە کەناڵەکانی حزبەکەی راگەیاند ، لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ رێنمایی دەرکرا بۆ دەستبەکاربوونمان بەڵام یەکێک لەو بەربەستانەی لەبەردەمانە لە کۆنگرە پەیرەوی ناوخۆمان پەسەند کرد ، بەڵام ئەم پەیرەوە پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە ، لە بەرێوەچوونی کۆنگرە کاتێکی زۆرمان لەبەردەست نەبوو بەداخەوە نەمانتوانی لەوێ تاوتوێی بکەین ، ئێستا کاتی ئەوەیە پەیروەکە تاوتوێ بکرێت دوای پێداچوونەوە هەموار بکرێتەوە بۆ ئەو مەبەستەش 10 رۆژ دیاری کراوە دوای ئەو وادەیە پەیرەوەکە ئەهێنینەوە بۆ کۆبوونەوە و دەنگی لەسەر سەرجەم ماددەکان دەدەین وتیشی ، پاش ئەوەی پەسەند دەکرێت ئەو کات دەست بە جێبەجێکردنی دەکەین چونکە دەستبەکاربوونمان پەیوەستەبە هەموارکردنەوە و پەسەندکردنی پەیرەوی ناوخۆ ، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کۆنگرە پێی داوین ئەتوانین پێداچوونەوەیەکی گشتی بکەین ئەوەی پێویستە گۆرانکاریەکان لەناو پەیرەو دەچەسپێنین ئاماژەی بەوەشدا ، کۆبوونەوەی داهاتوو پێدەچێت بکەوێتە 25ی ئەم مانگەوە بەڵام کۆبوونەوەکە دەوەستێتەوە لەسەر کارەکانمان لەم ماوەیە، پرۆژەکە دەهێنرێتەوە بۆ ناو کۆبوونەوەی داهاتوو تاکو دەنگدانی لەسەر بکرێت و بۆیە دەرفەتێکی باشمان لەبەردەمدایە ، لیژنەکەش لە 20 کەس پێکهاتووە بۆ ئەو کارانەی لەم وادەیە پێیان سپێردراوە بەپێی بۆچوونی جیاواز کاردەکرێت و پاشان یەکێک لەو بۆچوونانە پەسەند دەکرێت