هەولێر

هه‌رێم.. خۆپیشاندانی دەرچوانی دانەمەزراو بەڕێوەچوو

نیشتمان-ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان، دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە 14 / 1 ژمارەیەك لە دەرچوانی دانەمەزراوی زانكۆ و پەیمانگاكان لە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و ڕانیەو گەرمیان و شارەکانیتر، دەستیان بە خۆپیشاندان كرد و داوای دامەزراندن و دۆزینەوەی هەلی کاریان لە حکومەتی هەرێم کرد. دەرچوانی دانەمەزراو ڕایدەگەیەنن، چیتر دەبێت حکومەت بەدەم داواکاری و مافی ئەواندا بچێت، کە خۆی لە دۆزینەوەی هەلی کارو دامەزراندنیان لە دەزگاكانی حكومەت و كەرتی تایبەتدا دەبینێتەوە. دەرچوان هەروەها ڕاشیدەگەیەنن، لەداهاتوودا ئەگەر حکومەتی هەرێم بە جددی بەدەم داواکارییەکانیانەوە نەچێت، هەڵوێستی توندتر دەگرنەبەر و ناچاری ئەم جۆرە هەڵوێستانە دەبن. داواش لە کۆمەڵانی خەڵک دەکەن، هەموان بە یەکدەنگ با پشتیوانی داوا ڕەواکانیان بن، کە مافێکی بنەڕەتیی خۆیانە.