هەولێر

دەستبردن بۆ مووچەی شەهیدان و کەسوکاری ئەنفالکراوان لە ژێر هەر ناونیشانێک بێت هێلی سوورە

نیشتمان-ناوه‌ندی هه‌واڵ

باشووری كوردستان

به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان:

ئێمە وەک کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان وێڕای دەستخۆشیمان لەو هەنگاوانەی کە دەنرێن بۆ پاککردنەوەی لیستی شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەڵام نیگەرانین لەوەی کە لە بەشی دووەمی یاسای چاکسازی لە ماددەی دووەم و خاڵی سێیەم هاتووە: لە کاتی مردن یان بڕینی مافی دارایی سەرجەم میراتگرانی شەهیدان یان ئەنفالکراوان و قوربانیانی جینۆساید کە بۆ لەمەودوا بە گویرەی یاسای خانەنیشینی بەرکار ئەو میراتگریە دەستنیشان دەکرێت، ئەو مافە داراییە کۆتایی پێدیت و ناگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە. ئەو ماددەیە پیچەوانەی یاسایی ژمارە(٩)ى ماف و ئیمتیازی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دەرچووە و یاسای هەموراکراوی ژمارە(٧)ى ساڵی ٢٠١٣ یە، وە بە جێبەجیکردنی هەزاران خیزان لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان مووچەکانیان دەبڕدرێت، بۆیە ئێمە لەو رێکخراو و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە لە خوارەوە ناومان هاتووە داواکاری: -پەرلەمانی کوردستان یاسایی ئیمتیازی شەهیدان تێکەڵی پرسی چاکسازی نەکات. – نابێت ئەو بڕگەیە لە یاسایی چاکسازی دەنگی بۆ بدرێت. دواجار دەڵێین بڕینی مووچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان لای ئیمە هێلی سورە و قەبوولی ناکەین. 1-رێكخراوی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە 2- كوردستان بێجینۆساید 3- رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال 4-تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی 5- تۆڕی ئایكان بۆ نەهێشتنی چەكی ناوكی 6- رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ 7- هەڵمەتی دادپەروەری 8- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید- چاك كوردستان 9- رێكخراوی مانەوە بۆ شەهید و ئەنفال 10-رێكخراوی چاوی ئەنفال 11-رێكخراوی چواردەی چوار 12-رێكخراوی شەهیدانی سەنگەر 13- رێكخراوی ناسنامە 14-كۆمەڵەی داكۆكی كار لە پرسی ئەنفال 15-رێكخراوی زیندانیانی ئەنفال لە گەرمیان 16-رێكخراوی كازی بۆ پرسی جینوسایدی كورد