هەولێر

2 هەزار و 439 نەخۆشی شێرپەنجە له‌ ساڵی رابردوو تۆماركراوه‌


نیشتمان-تۆڕی هه‌واڵ
باشووری كوردستان
ئەمرۆ پێنجشەممە ، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری کاروچالاکی سەرجەم مەڵبەند و بنکە تەندروستیەکانی پارێزگای سلێمانی راگەیاند و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سەرجەم داتاکان خرانە روو یاد نەقشبەندی ، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە پرێسکۆنفرانسێکدا رایگەیاند ، ساڵی رابردوو ژمارەی سەردانیکردنی نەخۆش و داخڵ بوون و ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکانی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی تەنها لە نەخۆشخانەی شار 233 هەزار و 316 نەخۆش سەردانکردن هەبووە لەو رێژەیە 82 هەزار و 288 نەخۆش داخڵ کراون و تێیدا 9 هەزار و 478 نەشتەرگەری تێیدا ئەنجامدراوە هەروەها 154 هەزار و 777 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنیان کردووە و 12 هەزار و841 نەخۆش داخڵ کراون ، رێژەی منداڵبوونیش 18 هەزارو 816 ئافرەتی دووگیان داخڵکراون و 7 هەزار و 197 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە بەڵام ژمارەی لە دایکبوانی منداڵ بە نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە تیبەتیەکان بریتیەلە 9 هەزار و 626 منداڵ رێژەکەزیاترە بەبەرچاو بە نەشتەرگەری سروشتی رێژەکەی834 منداڵ بووە ، ساڵی رابردوو مردنی دایکی دووگیان لە کاتی منداڵ بوون رووینەداوە .

وتیشی ، لە ساڵی رابردوودا 34 هەزار و 721 بوتڵ خوێن بە نەخۆشەکان بەخشراوە هەروەها 51 هەزار و 180 حەپی کلۆر بەسەر شوێنەگشتیەکان دابەشکراون لەگەڵ 87 هەزارو 899 تۆن خواردنو خواردنەوە دەستی بەسەردا گیراوە باسی لەوەشکرد ، ژمارەی ئەو دایکانەی پشکنینی گرێی مەمکیان بۆئەنجامدراوەبریتەلە7 هەزار و 78 نەخۆش ، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی شتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدراوە 11 هەزار و 987 نەخۆش بووە لە نەخۆشخانەی شار تەنها 66 چاندنی گورچیلە ئەنجامدراوە ئاماژە بەوەشدا ، ژمارەی سەردانیکردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەی هیوا 7 هەزار و 227 نەخۆش بووە لەو رێژەیەش 2 هەزار و 439 نەخۆشی شێرپەنجە داخڵکراون وتەبێژی تەندروستی وتییشی ، تێچووی پرۆژەکانی تەندروستی سلێمانی بە بری 700 ملیۆن دینار بوو وەکو بەشی ئەندازە لە سنووری بەرێوەبەرایەتی 67 کاری چاکسازی و نۆژەنکردنەوە ئەنجامدراوە هەروەها هەرێمی کوردستان بڕی 25 ملیار دینار دابینکرابوو بۆ کرینی ئامێر و پێداویستیە پزیشکیەکان حکومەتی عێراقیش بری 59 ملیار دیناری دابینکردبوو