هەولێر

زاخۆ…کەسێك کوژرا

نیشتمان-تۆڕی ھەواڵ

باوشووری کوردستان

دلۆڤان هالۆ

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، ئاشکرای کرد کە لە سەنتەری قەزای زاخۆ کەسێك کوژراوە.

موقەددەم (هێمن سلێمان) وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بۆ (نیشتمان) ڕایگەیاند:” ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی (2020/1/17) دوای نیوەڕۆ لەسەنتەری قەزای زاخۆ لە‌ تاخی شەعبانیك پیاوێكی 53 ساڵی بە چەند گوللـەیێك کۆژڕا”.

وتیشی:”پەرەکانی لێکۆڵین لە لایەن پۆلیس کڕانەوە و فەرمانی گرتن بۆ بکوژ دەرچووە، بۆ زانین ئەو پیاوەی کە کوژڕاوە خوێندارە و لێکولین دەستی پێ کردووە”.

ئاماژە بەوەشی کرد:” کە ئەم تاوانە بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە کە ئەم کێشەیە بۆ پێش(25) ساڵ دەگەڕێتەوە کە کێشەکی دوژمنداری بووە“.