هەولێر

سەرەڕای ئاگربەست بەدەیان هاوڵاتی مەدەنی لە ئیدلب کوژراون

نیشتمان-ناوەندی هەواڵ

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

نەتەوە یەکگرتووەکان بەدەیان ھاوڵاتی مەدەنی لە ئیدلیب بەھۆی بۆردوومانەوە کوژران.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە ، ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە سوریا نەبووەتە هۆی پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی لە شارۆچکەی ئیدلیب لە سوریا.

لەلایەکی دیکەشەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیاش لەمبارەیەوە ڕایگەیاند، ڕژێمی سوریا لە بۆردومانی بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب ٢٠ ھاوڵاتی مەدەنی کوشتووە.

وتیشی، “ڕژێمی سوریا ڕێز لە ئاگر بەست ناگرێت” .