هەولێر

ترەمپ تویتێکی تری بە زمانی فارسی بڵاوکردەوە

نیشتمان-ناوەندی ھەواڵ-جیھانی

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تویتێکی دیکەی بە زمانی فارسی بڵاوکردەوە.

دۆناڵد ترەمپ، تویتەکەی بە فارسی و ئینگلیزی بڵاوکردەوەو تێیدا هۆشداری دەداتە سەرکردەکانی ئێران و نوسیویەتی، “دەست لە تیرۆر هەڵبگرن و خەونی ئێرانیەکان بەدیبهێنن”.

ترەمپ لە تویتەکەیدا دەشڵێت، ” گەلی ئێرانی مەزن شایانی ئەوەن حکومەتەکەیان خەون و خواستەکانیان بەدیبهێنێت نەک بیانکوژێت لەپای ئەوەی بە ڕێزەوە داوای مافەکانیان دەکەن”.

هاوکات نوسیویـەتی” لەجیاتی ئەوەی دەسەڵاتداران ئێران بەرەو وێرانکاری ببەن پێویستە لەسەریان دەست لە تیرۆر هەڵبگرن و دیسان ئێران بەرەو مەزنی ببنەوە”.