هەولێر

 ئێران له‌ 2002ه‌وه‌ چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رهه‌مهێناوه‌

نیشتمان-تۆڕی هه‌واڵ-جیهانی

لوقمان غه‌فور

به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی كه‌ پێشتر نه‌بینراوه‌ لای ده‌وڵه‌تان، ئه‌وه‌ ده‌ره‌خات كه‌ ئێران له‌ ساڵی 2002ه‌وه‌ هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی داوه‌.

له‌به‌ڵگه‌كه‌دا هێڵی سه‌ره‌كی زانایانی ئێرانی ده‌ره‌خات بۆ پێشنیازكردنی “كلاوه‌ی جه‌نگی” له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین به‌رپرسی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه‌ گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكراوه‌.

دیكۆمێنته‌كه‌ وه‌ك به‌شێك له‌و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌ی سیخوڕانی ئیسرائیل ته‌ماشاده‌كرێت كه‌ ساڵی 2018 كردییه‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌ تاران، به‌ڵام ئێستا ئاشكرا ده‌كرێت.

به‌پێی راپۆرتێكی ده‌یلی نیوز ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیلییه‌كانه‌وه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ هه‌واڵگری ئه‌مریكی و به‌ریتانی.

پلانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی كه‌ ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی راپۆرته‌كه‌یه‌ كه‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌درێت به‌رووی ئێراندا له‌لایه‌ن ده‌ستپێشخه‌ری هاوڕێیانی ئیسرائیل (FOII) ده‌خرێته‌ڕوو، كه‌ ژماریه‌ك دیپلۆماتكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ن، وێرای ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆك و سه‌رۆكی وه‌زیرانی پێشوو.

به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ رۆژی 28 نۆڤێمبه‌ری 2002 ی له‌سه‌ره‌، كه‌ ده‌ڵێن له‌رێگه‌ی “گه‌وه‌ر به‌رپرسانی ئێرانییه‌وه‌ داواده‌كه‌ن له‌ شاره‌زایان كه‌ كلاوه‌ی جه‌نگی جێگیربكه‌ن له‌سه‌ر مووشه‌كه‌كان”.

نامه‌كه‌ له‌لایه‌ن -مۆشه‌ن فه‌خریزاده‌-سه‌رۆكی به‌شی زانستی ئه‌تۆمی له‌ ئێران-ه‌وه‌ ئاراسته‌كراوه‌، كه‌ تێدا هاتووه‌:”به‌ناوی خوا.. ئێستا پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنه‌….” له‌كۆتایدا نووسراوه‌ “تكایه‌، ئه‌م ده‌قی ئه‌سلییه‌ی نامه‌یه‌ ئه‌رشیف بكه‌ن”.

دوای پشنینی وورد له‌رێگه‌ی به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئیسرائیله‌وه‌ له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌رشیفی ئێرانییه‌كان، نیشانی ده‌ده‌ن كه‌ ئێران مه‌به‌ستی بووه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوی ببێت به‌ ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن ئه‌تۆمی. بۆیه‌ دیپلۆماتكاره‌كان پێیانوایه‌ ئه‌م به‌ڵگه‌ بنه‌ماكانی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015 له‌قده‌كات كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكا و ئێران و به‌ریتانیا و فه‌رنسا و ئه‌ڵمانیا و چین و روسیا گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.

پێش رێكه‌وتنی –پلانی كاری تێروته‌واوی هاوبه‌ش- ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه‌ بۆ گۆڕانی ئه‌تۆمی بۆ بواری جه‌نگی و چه‌ك له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێراندا.

به‌ڵام كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌موو ئه‌مانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كاتێك ده‌ریخست كه‌ هه‌واڵگریی ئیسرائیل به‌ شێوه‌یه‌كی چاونه‌ترسانه‌ له‌ شوێنێكی تاران گومانیانیان له‌سه‌ر پلانی ئه‌تۆمی ئێران هه‌ڵماڵی و هه‌زاران مه‌له‌ف و وێنه‌یان له‌ گه‌نجینه‌ پته‌وه‌كانی ئێران چنگكه‌وتووه‌ و وتیشی:”ده‌ركه‌وت ئێران له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌دا باراك ئۆباما-ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌”.

رێكه‌وتنی لۆزانی ئه‌تۆمی 2015 هه‌موو سزاكانی له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵگرت، به‌ڵام له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، له‌ساڵی 2018 ئه‌مریكا تاك لایه‌نه‌ له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ په‌شیمان بۆوه‌ كه‌ پێده‌چێت دوای ده‌ستكه‌وتنی ئه‌م به‌ڵگانه‌ بوبێت.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ هه‌فته‌ی پێشوو، هه‌ر یه‌ك له‌ ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا ئیرانیان به‌وه‌ تۆمه‌تباركرد كه‌ پێشێلكاری مه‌رجه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه‌ی كردووه‌. به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌م سێ وڵاته‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ ئه‌مانه‌ له‌ ناو گیرفانی ئه‌مریكان و گوێڕایه‌ڵی ئه‌مریكان.

به‌پێی راپۆرتێكی نیویۆرك تایمز، جۆن بیر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی كه‌نه‌دا له‌ 2011 -2015، ده‌ڵێت:”ئێران گه‌وره‌ترین رێكخراوی ئیرهابییه‌ له‌ جیهاندا”.