هەولێر

ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رشه‌لۆنه‌، نزیکە لە گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان

نیشتمان-وەرزش توانا سیوەیلی

ئەمڕۆ دوو شەممە عوسمان دیمبلی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە شاری خوان گامبەری ڕیازی بەشداری مەشقەکانی کرد، هەروەها ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕایگەیاندووه، کە لە مانگی 2 ی داهاتوو ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە یاریگاکان.

یاریزانە لاوە فەڕەنسیەکە بۆ ماوەی 3 مانگ لە یاریگاکان دوور کەوتەوە بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بوو لە ماسولكه‌كانی.