هەولێر

دۆناڵد ترەمپ لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس بەجیا لەگەڵ دوو سه‌ركرده‌ی كورد کۆدەبێتەوە

نیشتمان-ناوه‌ندی هه‌واڵ-جیهانی

بڕیارە سبەی سێشەممە 21 ی کانونی دووەمی 2020 لە شاری داڤۆس لە سویسرا گەورەترین لوتکەی ئابوری جیهان کە بە کۆڕبەندی داڤۆس ناسراوە کارەکانی دەستپێبکات.

کۆڕبەندەکە تا 24 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت نزیکەی 700 سەرکردەی وڵاتان و بەرپرسان بەشداری تێدا دەکەن و تیشک دەخەنە سەر کێشەکانی جیهان.

بەپێی بەیاننامەیەکی کۆشکی سپی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس بەجیا لەگەڵ هەریەک لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیاریەکانیش نێچیرڤان بارزانی، جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ و مایک پێنس-ی جێگری سەرۆک ترەمپ، بەشداری لە پانێڵێکیش دەکات کە بە ناونیشانی “ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” لە چوارچێوەی چالاکیەکانی کۆڕبەندەکەدا بەڕێوەدەچێت