هەولێر

چەند زانیاریەک سەبارەت بە کۆربەندی داڤۆس


نیشتمان-ناوەندی ھەواڵ

ھیوا سەید سەلیم

كۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆسی سویسرا، ڕێكخراوێكی ناحكوومیی قازانج نەویستە و له ساڵی 1971 لەلایەن زانای بواری ئابووری “كلاوس شواب” دامەزراوە، زیاتر لە هەزار كۆمپانیای نێودەوڵەتی و فرەڕەگەز ئەندامن لەو كۆڕبەندە، لە ناویاندا كۆمپانیای نەستەلە و نیكی و مایكرۆسۆفت و دەیان كۆمپانیای زەبەلاحی تری دنیا، گەورە بەرپرسانی كۆمپانیاكانی دنیا و سەركردە سیاسییەكان، ساڵانە لەو شارە كۆ دەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر كێشە گەورەكانی ئابووری و سیاسەت لە دنیا دەكەن، هاوكات گرێبەست و پڕۆژەی ئابووریی هاوبەشی گەورە گەورە لە نێوان وڵاتان واژوو دەكرێ، ئامانجی ئەو كۆڕبەندە ئابووریی ئازاد و رەخساندنی ژینگەیەكی لەباری وەبەرهێنانە لە سەرتاسەری دنیا بۆ كۆمپانیاكان.

مەرجی بەشداری ئەوەیە دەبێت ئەندامان داهاتیان لە ملیارێک کەمتر نەبێت و ئابوونەی مانگانە بدەن:

هەرچەندە ڕێكخراوێكی ناحكوومییە، بەڵام مەرجی ئەندامبوونی كۆمپانیاكان لەو كۆڕبەندە ئەوەیە كە داهاتی كۆمپانیاكە كەمتر نەبێ لە 5 ملیار دۆلار لە ساڵێكدا، ساڵانەش هەر كۆمپانیایەكی ئەندام پێویستە 12 هەزار و 500 دۆلار وەك ئابوونە بە ڕێكخراوەكە بدات و بەشداری ساڵانەیش بۆ هەر كۆمپانیایەك شەش هەزار و 250 دۆلاری ئەمەریكییە، ئەگەر كۆمپانیایەك بیەوێ لە بەرنامە و ئەجێندای گفتوگۆ و پانێلەكانی كۆڕبەندی داڤۆس باسی بكرێ، پێویستە 250 هەزار دۆلار بە كۆڕبەندەكە بدات، ئەگەر هاوبەشێكی بەردەوامی ساڵانەیش بێ، تەنیا 78 هەزار دۆلاری لێ وەردەگیرێ.

شاری داڤۆس
شارێكی بچووكە كەوتووەتە سەر ڕووباری لاندویسر لە ناوچەی براتیقۆی سەر بە كانتۆنی گرۆباندن لە وڵاتی سویسرا، جیا لەوەی ساڵانە كۆڕبەندی داڤۆس لەو شارە ئەنجام دەدرێ و سەرۆكی زۆربەی وڵاتانی دنیا سەردانی دەكەن و لێی دەمێننەوە، هاوكات شارێكی بەناوبانگیشە بۆ وەرزشی زستانەیی، بە تایبەتی خلیسكێنەی سەر بەفر، لە ساڵی 1280ی زاینی لەلایەن رۆمانەكانەوە كۆچ بەرەو ئەو شارە دەستی پێ كرد و دواتریش بوو بەشێك لە سویسرا و زۆرینەی دانیشتووانی بە ڕەگەز ئەڵمانین و بە زمانی ئەڵمانی قسە دەكەن، لە سەدەی هەژدەدا داڤۆس بووە ڕوویەكی دیاری دەوڵەمەند و توێژەران، سەرجەم چینە ئەرستۆكراتەكان لەو شارە كۆ بوونەوە و ژیانیان بەسەر دەبرد، چونكە بەهۆی كەشوهەواكەی چارەسەری سروشتی چەند نەخۆشییەك دەكات، بۆیە بە باشترین ناوچەی ژیان لە سویسرا ناسراوە. ڕووبەڕی ئەم شارە 254 هەزار و 48 كیلۆمەترە و بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەگاتە هەزار و 560 مەتر، ژمارەی دانیشتوانیشی بەگوێرەی ئاماری 2015 دەگاتە 11 هەزار و 109 كەس.

ئەمڕۆ سێشەمە، کارەکانی لووتکەی ئابووری جیهانی کە ناسراوە بە لوتکەی داڤۆس، ٥٠یەمین دیداری خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆکی ولاتان و نوێنەری حکومەتەکان و شارەزایان و نوینەری کۆمپانیا بازرگانیەکان و رۆژنامەنووسان کە ژمارەیان زیاتر لە سێ هەزار کەس دەبێت لەسەر ئاستی جیهان دەبەسترێت.
لەو کۆنگرەیە کە لە لایەن سەرۆک ترەمپ سەرۆکایەتی دەکرێت باس لەو تەوەرانە دەکرێت:
– گرفتە ئابووریەکانی جیهان گاریگەریان لەسەر ململانی سیاسی و سەربازیەکان.
– گفتوگۆکردن لەسەر راپۆرتی سندوقی نەقدی دەولی سەبارەت بە ئاستی گەشەی ئابووری لە جیهان لە ساڵی ٢٠٢٠.
– تەوزیفکردنی تەکنەلۆجیا لە خزمەتی خەلک و باسترکردنی جوولەی ئابووری.
– فەراهمکردنی ئایندەیکی تەندرووستی باش.
– پرسەکانی جوگرافیای سیاسی .

بەشداری هەریەک لە دکتۆر بەرهەم و نێچیروان بارزانی:

لەگەڵ ئەوەی کە دیدارەکە تایبەتە بە پرسە ئابووریەکان، بۆ هەموو کەسێکی پارەداریش هەیە بەشداری لەو دیدارە بکات بە بەرجی ئەوەی داهاتی لەسەروی ملیارێک دیۆلار بێت و ئابوونەوی سالانە بدات، بەڵام هەر لەو دیدارە پرسە سیاسیەکانیش دەکەونە سەر مێزی گفتوگۆکان، بارودۆخی عێراق و تەنگەژەکانی ئەو ولاتە لەگەڵ ئەمەریکا، شانسی باش دەدەنە ئامادەبوونی هەریەک لە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی هەرێم، ئەوەش وایکردووە کە سەرۆکی ئەمەریکا کە تەنیا لە رۆژی یەکەمی دیدارەکە لە داڤۆس دەمینێتەوە بەشێک لە کاتی خۆی ترخان بکات بۆ دیداری هەریەک لە دکتۆر بەرهەم و نێچیروان بارزانی.

نارەزاییەکان بەرامبەر ئەو کۆربەندە:

هاوکات لەگەل بەستنی ئەو دیدارە ئابووریە، سالانە بەسەدان کەس وەک ناڕەزایەک لەبەرامبەر بێکاری و قۆرغکاری کۆمپانیا جیهانیەکان لەو شوێنە کۆدەبنەوە و بە شێوازی جیاجیا ناڕەزایی خۆیان دەگەیەنە سەرکردەی ئەو ولاتانەی کە دەستیانگرتووە بەسەر ئابووری جیهان.