هەولێر

ترەمپ و بەرهەم ساڵح لە داڤۆس کۆبوونەوە

 


نیشتمان-ناوەندی ھەواڵ-جیھانی

لەپەراوێزی کۆبوونەوەکانی داڤۆسی سویسڕا، سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەدا،
ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ ئەمریکییەکادا هەیە و پێکەوە ڕێکخراوی داعشمان تێکشکاند.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە زۆرشتی هاوبەشمان لەگەڵ ئەمریکادا پێکەوە هەیەو سەقامگیریی و سەروەری عێراقمان لا مەبەستە.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاش لەم کۆبونەوەدا وتی، ئێمە باسی چەند شتێکی جیاوازمان پێکەوە کرد و ئیدارەکەی من پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ عێراقدا هەیە و بەردەوامیشەو بابزانین لەداهاتووشدا چیی ڕوودەدات.

لەوەڵام پرسیاری ڕۆژنامەنووسێک کە ئایا ئێوە عێراق لەداهاتوودا بەهۆی بڕیای پەرلەمانەکەیەوە سزادەدەن، ترەمپ‌ وتی، بابزانین چیی ڕوودەدات و بڕیاڕی یەکلاییکەرەوەمان لەمبارەوە نەداوە.

وتیشی، ئێمەو عێراقییەکان هەریەک لەدونیابینی خۆمانەوە قسە لەسەر بەرژەوەندییەکانمانەوە له داهاتوودا دەکەین.