هەولێر

هاوڕێیەکی قاسم سولێمانی لە پارێزگای خوزستان کوژرا

نیشتمان-ناوەندی هەواڵ-ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

فەرماندەیەکی هێزی بەسیجی ئێران لە باشووری پارێزگای خوزستان بەهۆی چەند کەسێکی نەناسراوەوە تیرۆر کرا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی ئێران، عەبدولحوسەین مجدمی فەرماندەی هێزی بەسیجی ئێران لە شاری دارخوینی سەر بە پارێزگای خوزستان ئێوارەی ڕۆژی سێشەمە بەهۆی کەسانی نەناسراو و دەمکدارەوە بە فیشەکی ڕاستەوخۆ کوژراوە.

ئەم فەرماندە لە هاوڕێکانی قاسم سولێمانی فەرمانەی گشتی سوپای قودس بووە و لەمبارەشەوە بەڕێوبەری پەیوەندییەگشتییەکانی پارێزگای خوزستانی ئێران “موحەمەد ڕەزا نیعمەتی” وتی:
بکوژەکان دوو ماتۆڕیان پێبووە کە لە دەروبەری ماڵی ئەم فەرماندەدا کەمینیان بۆ داناوەو لەکاتی داخستنی دەرگای گەراجی ماڵەوەیان کە سەیارەکەی تێدا پارک کردو، بە چوار فیشەکی کڵاشینکۆف و چەکی ڕاوکردنەوە ئەویان کوشتووە و تیرۆر کردووە.

بەگوتەی ئەم فەرماندەیە، تا ئێستاکە هیچکەس بەرپرسیارێتی ئەم تیرۆرکردنەی لە ئەستۆ نەگرتووە.