هەولێر

ترەمپ بۆ کورد: ئێمه‌ قه‌رزارتانين

نیشتمان-ناوەندی ھەواڵ-جیھانی‌

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/1/2020 له‌ داڤۆس سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا كۆبوونه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و په‌ره‌پێدانيان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى هاريكاريى وزه‌دا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و چۆنيه‌تيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و دۆخى سووريا، تاوتوێ كران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ب سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ ناوى گه‌لى كوردستانه‌وه‌، سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆك ترامپ و ئه‌مه‌ريكا دووپات كرده‌وه‌ بۆ پشتگيرييان له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هێشتا تيرۆر له‌ ناوچه‌كه‌ مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌، بۆيه‌ گرنگه‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ئه‌ركه‌كانى به‌رده‌وام بێت.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له‌ ڕاپه‌ڕينى نه‌وه‌د و يه‌كه‌وه‌ تا ئازاديى عێراق و قۆناغه‌كانى دواى ساڵى 2003 و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له‌ بنياتنانه‌وه‌ى عێراقى تازه‌ پێشكه‌ش كرد و خواستى هه‌رێمى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا له‌ بواره‌ جياكاندا نيشان دا.