هەولێر

وردەکاری کوشتنی قاسم سوله‌یمانی ئاشکرا دەکرێت

 نیشتمان-ناوەندی هەواڵ-ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی ئێران لەبارەی ورردەکاری ئۆپەڕاسیۆنی کوشتنی قاسم سولێمانییەوە زانیاری نەگووتراو ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئەمریکییەکان بۆ ئەم ئۆپەڕاسیۆنە لە کۆمەڵێک پێداویستی سودیان بینیوە و هەروەک دەشڵێت، ئێمە چاودێری دۆخەکەمان دەکردو دەمانبینی، بەڵام نەماندەزانی پلان و بەرنامەیان بەڕاستی چییە.

ئەمیر عەلی حاجیزادە، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی ئێران لە گفتگۆیەکی لەگەڵ ئاژانسی “فارس نیوز”دا لەبارەی وردەکاریی کوشتنی قاسم سولێمانی و هاوڕێکانی بەهۆی ئەمریکییەکانەوە ئاماژەی بەوەدا، ئەمریکییەکان لە کۆمەڵێک کەرەستەو پێداویستی بۆ ئەم ئۆپەڕاسیۆنەکە سوودیان بینیوە، چونکە هەندێک لە هۆ و هۆکارەکان وەکوو ژمارەی سەیارەکانی کاروانی ئوتومبیلەکانی قاسم سولێمانی-یان نەدەزانی.

ئەم فەرماندەیە لەبارەی ئۆپەڕاسیۆنەکەوە هەروەها دەشڵێت، بۆ ئێمە سەیر و عەجیب بوو، چونکە لە دۆخی چاودێری و دەستنیشان کردندا بووین و ژمارەیەکی زۆری فڕۆکە تەقەمەنییەکی زۆریان هەڵگرت و فڕین، بەڵام نەماندەزانی بەرنامەو پلانیان چییە.

لەدواییدا بینیمان فڕۆکەکان پاش فڕینیان سوتەمەنییان هەمدیسانەوە تێکرایەوە و فڕۆکەیMQ-9 بەڕاسەری ناوچەکەوە بوو، کە لە بنکەی سالمی کوەیتەوە هەڵفڕی. حاجیزادە ڕونیشیدەکاتەوە، کۆپتەرەکانیش هەروەها لە بنکەکانی ناوحۆی عێراق وەکوو “تاجی و عەینولئەسەد”ی عێراقیشەوە هەڵفڕین، کە بەشێۆەیەکی گشتی 4تا5بنکەی ئەمریکا لەم ئۆپەڕاسیۆنە بەشدارییان کرد، بەڵام هەروەک گوتم، ئێمە ڕووداوەکانمان چاودێری و نیشان کرد، بەڵام پلان وبەرنامەکانیانمان نەدەزانی.

ئەمیرعەلی حاجیزادە، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی ئێران بە ئاماژەدان بەفڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ئۆپەڕاسیۆنەکە ڕونیشیدەکاتەوە، لە هەندێک بەش و ناوچە فڕۆکەیF15، کە لە مەودای دووری 40تا50 کێلۆمەتردا بوون، بەخێرایی 1100کیلۆمەتر خۆیان گەیاندە خاڵی نزیکی دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەغداو پاشان دوور کەوتنەوە، کە دیاربوو لە چاوەڕوانیدان.

هەروەک ئاماژە بەوەشدەدات ، تەنانەت لەو پەیوەندیانەش کە گوێمان لێیبوو، ئەوەمان هەستپێکرد کە بەفڕۆکەیMQ_9 ئەرکێک دەسپێردرێت و ئەو لەبارەی چەک و تەقەمەنییەوە کێشەی هەبوو و خەریکی گفتگۆو پەیوەندیکردن بوو، بەڵام لەڕاستیدا نەماندزانی ئەم گفتگۆیەیان بەڕاستی بۆحاجی قاسم سولێمانی و حاجی مەهدی موهەندیس و پاسەوانەکانێتی.

ئەو لە کۆتاییدا دەشڵێت، لەپاشاندا کە ئێمە هەموو ئەمانەمان وەک پازڵێک خستە پاڵ یەکترەوە، تێگەیشتین چوار بنکەی سەرەکی ئەمریکا لەم پلانەدا پێکەوە هەماهەنگ کاریان بۆ جێبەجێکردنی کردووە.